Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 21:38

مۆن جاى دواى ڕێککه‌وتنامه‌ی ئاشتى له‌گه‌ڵ کۆریاى باکوور کشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مریکا ره‌تده‌کاته‌وه‌

مۆن جاى ئین سه‌رۆكى كۆریاى باشوور
مۆن جاى دواى ڕێككه‌وتنامه‌ی ئاشتى له‌گه‌ڵ كۆریاى باكوور كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مریكا ره‌تده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیك، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2ى ئایارى 2018 وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى كۆریاى باشوور كیم ئیوى كیوم، له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند: مۆن جاى ئین سه‌رۆكى كۆریاى باشوور كشانه‌وه‌ى سوپاى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاى ره‌تكرده‌وه‌ له‌ حاڵه‌تێك وڵاته‌كه‌ى ڕێككه‌وتنامه‌ی ئاشتى ئیمزا كرد له‌گه‌ڵ كۆریاى باكوور، كه‌ به‌ فه‌رمى كۆتایی به‌ جه‌نگى كۆرى 1950-1953ى نێوان هه‌ردوو وڵات داده‌نێن.

وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى كۆریاى باشوور بۆ ئاژانسى هه‌واڵگرى یۆنهاپ وتى " هه‌بوونى سوپاى ئه‌مریكا له‌ كۆریاى باشوور بابه‌تێكى هاوپه‌یمانێتى نێوان كۆریاى باشوور و وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌ ڕێككه‌وتنامه‌یى ئاشتى نێوان هه‌ردوو كۆریاوه‌ نییه‌".

به‌گوێره‌ى هه‌واڵه‌كانى میدیا لێدوانى مۆن جاى سه‌رۆكى كۆریاى باشوور له‌ دواى پێشنیاره‌كه‌ى چونگ یین دێت كه‌ ڕاوێژكارى تایبه‌تى مۆن جایه‌ و پێشنیارى ئه‌وه‌ى بۆ كردووه‌ كه‌ دواى ئیمزا كردنى ڕێككه‌وتنامه‌ى ئاشتى نێوان هه‌ردوو كۆریا سوپاى ئه‌مریكا  كۆریاى باشوور جێبهێلێت.

له‌ دواى جه‌نگى نێوان هه‌ردوو وڵاتى كۆریا له‌ ساڵى 1950-1953، له‌و كاته‌وه‌ هیچ ڕیككه‌وتنێكى ئاشتى له‌ نێوان هه‌ردوو كۆریا باكوور و باشوور ڕووى نه‌داوه‌ و به‌پیێ یاسا هه‌ردوو كۆریا له‌ بارێكى جه‌نگ مابوونه‌وه‌، له‌و كاته‌وه‌ واشنتۆن له‌ كۆریای باشوور سوپاى هێشتووه‌ته‌وه‌ و نزیكه‌ى 28.500 سه‌ربازى ئه‌مریكى له‌ كۆریاى باشوور جێگیرن.

جێى ئاماژه‌یه‌ رۆژى هه‌ینى 27ى نیسانى 2018، سه‌رۆكى كۆریاى باكوور كیم جۆنك ئون له‌گه‌ڵ هاوتاكه‌ى مون جاى ئین سه‌رۆكى كۆریاى باشوور ڕیكه‌وتنێكیان ئیمزا كرد له‌سه‌ر ڕازیبوونى هه‌ردوولا بۆ كاركردن له‌سه‌ر ده‌ستبه‌رداى چه‌كى ئه‌تۆمى له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ى كۆریا.

هاوكات كیم جۆنك ئون ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین سه‌رۆكى كۆریاى باكوور له‌وه‌ته‌ى كۆتایى جه‌نگى هه‌ردوو كۆریا له‌ ساڵى (1950-1953)ـه‌وه‌ سه‌ردانى كۆریاى باشوورى دراوسێى بكات، ئه‌و سه‌ردانه‌ى سه‌رۆكى كۆریاى باكوور بۆ كۆریاى باشوور به‌ سه‌ردانێكى مێژوویى داده‌نرێت. 
 

وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.