Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:45

پاداشتی پاشا

له‌لایه‌ك پاداشتم ده‌كه‌ی له‌لایه‌كیش سزام ده‌ده‌ی
کوردستان TV
100%

كابرایه‌ك هاته‌ لای هارونه‌ ڕشید گووتی: گه‌وره‌م من جیاوازم  پاشا گووتی: چۆن ؟گووتی: من ده‌توانم ده‌رزی بهاوێژم له‌دیوار بیچه‌قێنم پاشا گووتی: بابیبینم .

كابرا ده‌رزیه‌كی هاوێشت ڕێك له‌دیوار چه‌قی پاشان ده‌رزیه‌كی تری هاوێشت تا گه‌یشته‌ په‌نجا ده‌رزی هاروونه‌ رشید زۆر سه‌رسام بوو وفه‌رمانی كرد سه‌د دیناری بده‌نێ پاشان فه‌رمانی كرد سه‌د جه‌لده‌ی لێ بدرێت.

كابرا زۆر سه‌یری پێهات گووتی: گه‌وره‌م ئه‌مه‌ مانای چیه‌؟ له‌لایه‌ك پاداشتم ده‌كه‌ی له‌لایه‌كیش سزام ده‌ده‌ی.

هاروون رشید گووتی: پاداشتاكه‌ هی ئه‌وه‌یه‌ كه‌تۆ كارێكی سه‌رسوڕهێنه‌رت ئه‌نجام دا،جه‌لده‌كه‌ش هی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كات به‌شتی هیچ وپوچ و بێ مانا به‌فیڕۆ ده‌ده‌ی كه‌سوودی بۆ كه‌س نیه‌.

ن/ م.ئازاد ئیسماعیل

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.