نێردهی نهتهوه یهکگرتووهكان بۆ هاریكاریی عێراق (یونامی) بڵاوی كردهوه، له دەرئهنجامی ئەو کردهوه تووندوتیژی و تیرۆریستی و پێكدادانە چهكدارییانەدا كه له مانگی ئاداری 2018دا روویانداوه، 68 هاووڵاتی مهدهنی عیراقی كوژراون و 122 كهسی دیكهش برینداربوون.
ئەو ژمارانە هاووڵاتی مەدەنی و ئەو هاووڵاتییانە دەگرێتەوە کە لەکاتی مردن یان بریندار بوون وەک هاووڵاتی مەدەنی ڕەچاوکراون وەکو پۆلیس لە دەرەوەی ئەرکی سەربازی، بەرگری شارستانی و کارمەندانی پاسەوانی کەسی و پاسەوانی پاراستنی بارەگاکان و کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە.
ژمارەی گشتی قوربانیانی مەدەنی کە لەلایەن یونامییەوە لە مانگی نیساندا تۆمارکراون (بەدەر لە ژمارەی قوربانیانی پۆلیس) 64 کوژراو و 121 بریندار بووە.
پارێزگای ئەنبار بهركهوتهترین پارێزگابووە، 153 هاووڵاتی مهدهنی بوونهته قوربانی (24 كوژراو و 29 بریندار). دوای ئهو پارێزگای بەغدا دێت كه ئامارهكانی برتییه له 8 كوژراو و 30 بریندار و لە کەرکووکیش 10 كوژراو و 21 بریندار هەبوون .
یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عیراق، لەبارەی ئامارەکان ئاماژەی بەوەکرد" ژمارەی قوربانیان لە ساڵی رابردوو و لەدوای تێکشکاندنی داعش لە راپۆرتەکاندا بەشێوەیەکی بەردەوام لە کەمبوونەوەدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.