Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 15:58

به‌دابه‌شکردنی خه‌ڵات سێیه‌مین فێستیڤاڵی هه‌ولێر بۆ شانۆی مۆنۆدراما کۆتایی هات

خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان و نمایش بۆ شانۆیی شه‌وێك له‌دۆزه‌خ له‌ده‌رهێنانی سدیق حوسێن
کوردستان TV
100%

دوێنی چوارشه‌ممه‌ ڕێككه‌وتی 2ی ئایاری 2018 له‌ڕێوڕه‌سمێكدا به‌ ئاماده‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری هونه‌ری هه‌ولێر و سه‌رۆكی فێستیڤاڵ و میوانان و شانۆكاران و هونه‌رمه‌ندان سێیه‌مین فێستیڤاڵی هه‌ولێر بۆ شانۆی مۆنۆدراما كۆتایی هات به‌ به‌شداری تیپ و گرووپه‌ شانۆیه‌كانی ـ هه‌ولێر ، كه‌ركوك ، سلێمانی ، ده‌روازه‌ی ڕاپه‌رین ، پیره‌مه‌گروون ، ده‌ربه‌ندیخان .

 سه‌ره‌تای مه‌ڕاسیم وتاری كۆتایی فێستیڤاڵ له‌لایه‌ن هیوا سوعاد خوێندرایه‌وه‌ ، پاشان وتاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕۆشنبیری‌و هونه‌ر له‌لایه‌ن فه‌رهه‌نگ غه‌فور خوێندرایه‌وه‌ ، به‌رله‌وه‌ی لێژنه‌ی دادوه‌ری براوه‌ی خه‌ڵاته‌كان ڕابگه‌یه‌نێت ، سووپاس و ڕێزلێنان به‌سه‌ر تیپ و گرووپه‌ شانۆییه‌كان به‌شداربوو دابه‌شكرا ، له‌كۆتاییدا لێژنه‌ی دادوه‌ری فێستیڤاڵ براوه‌ی خه‌ڵاته‌كانی به‌م شێوه‌یه‌ ڕاگه‌یاند :

خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كچ درا به‌ خاتوونی شانۆكار سه‌رگووڵ حوسێن .

خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری كوڕ درا به‌ شانۆكار سدیق حوسێن .

خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان و نمایش بۆ شانۆیی شه‌وێك له‌دۆزه‌خ له‌ده‌رهێنانی سدیق حوسێن.

خه‌ڵاتی لێژنه‌ی فێستیڤاڵ درا به‌ ده‌رهێنه‌ر مه‌ریوان عوومه‌ر و ئه‌كته‌ری شانۆكار ئه‌سه‌ل ئه‌حمه‌دو ئاراز عه‌بدولره‌حمان .

جێگه‌ی ئاماژه‌ پێدانه‌ ساڵانه‌ فێستیڤاڵی هه‌ولێر بۆ شانۆی مۆنۆدراما به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر به‌هاوكاری لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو ، كه‌ سێیه‌مین خوولی بوو كه‌ساڵانه‌ له‌مانگی نیسان ئه‌نجامده‌رێت كه‌وتۆته‌ سه‌ر ڕێچكه‌ی خۆی به‌هاوكاری و دڵسۆزی و خه‌مخۆرانی هونه‌ری شانۆ ساز ده‌كرێت .

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.