Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 11:35

له‌ هێرشێکی داعشدا پۆلیسێک کوژرا و چواری دیکه‌ش برینداربوون

هێرشیانكرده‌ سه‌ر خاڵێكی ئه‌منی
کوردستان TV
100%

ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر خاڵێكی ئه‌منی له‌ ناوچه‌ی وادی عه‌وسه‌ج و له‌ ئاكامدا، پۆلیسێك كوژرا و چواری دیكه‌ش بریندار بوون.

نه‌قیب حه‌بیب شممه‌ری، ئه‌فسه‌ری پۆلیس، رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش هێرشیانكرده‌ سه‌ر خاڵێكی ئه‌منی له‌ ناوچه‌ی وادی عه‌وسه‌ج باكووری رۆژهه‌ڵاتی دیاله‌ و له‌ ئاكامدا، پۆلیسێك كوژرا و چواری دیكه‌ش بریندار بوون.

ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پۆلیس باسی له‌وه‌شكرد كه‌ دوای ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌، تیرۆریسته‌كانی داعش به‌ره‌و ناوچه‌ كشتوكاڵییه‌كانی نزیك خاڵه‌ ئه‌منییه‌كه‌ هه‌ڵاتوون.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.