وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند كه كاروانێكی دیكه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری "T50"ی له كۆریای باشووره وه‌رگرت.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقدا ھاتووه، كاروانێكی دیكه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری "T50" كه ژماره‌یان شه‌ش فڕۆكه‌یه له لایه‌ن كۆریای باشووره‌وه راده‌ستی عێراق كراون.
ئه‌مه سێیه‌م كاروانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری "T50" یه كه عێراق له كۆریای باشوور وه‌ری ده‌گرێت دوای ئه‌وه‌ی پێشتر دوو كاروانی دیكه‌ی ئه‌و جۆره فڕۆكه‌یه‌ی رادهستكرابوو.
له ساڵی ٢٠١٣دا، عێراق گرێبه‌ستێكی بۆ كڕینی ٢٤ فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری "T50" له‌گه‌ڵ كۆریای باشووردا واژوو كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.