Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 11:50

پێنج کاندیدى عێراقى تۆمه‌تبارن به‌ کارى تیرۆریستى

به‌نوسراوى فه‌رمى كۆمسیۆن ئاگادار كرایه‌وه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ، پارێزه‌رێكى عه‌ره‌ب به‌ناوى ئه‌حمه‌د شه‌هید به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى  داوایه‌كى پێشكه‌ش به‌كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقى كردووه‌ ، به‌هۆكارى په‌یوه‌ندیان به‌كارى تیرۆر داوا ده‌كات ئه‌و به‌ڕێزانه‌ كه‌ناویان دێنم له‌ڕاپۆرته‌كه‌م بۆ ئێوه‌ به‌رزى ده‌كه‌مه‌وه‌ له‌كاندید بونیان  له‌هه‌ڵبژاردن دوربخرێنه‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر لیستى لایه‌نه‌ سیاسی و قه‌واره‌كان خۆیان هه‌ڵبژاردووه‌ كه‌بریتین له‌م به‌ڕێزانه‌ :  ڕه‌عد سلێمان ،  عومه‌ر جه‌مال ، مضر شه‌وكه‌ت  ، ناجع میزان ،  یه‌حیا كوبه‌یسى ، ئه‌و به‌ڕێزانه‌  په‌یوه‌ندیان به‌تیرۆر هه‌یه‌ ، وه‌له‌لێدوانه‌كانیان هۆكارێك بووینه‌ له‌هاندان بۆ شه‌ڕى تایه‌فه‌گه‌رى و پشتیوانى له‌تیرۆر . 

ئه‌و پارێزه‌ره‌ ڕاشده‌گه‌یه‌نێن كه‌ ئه‌م كاندیدانه‌ به‌ئاشكرا له‌تى ڤى و دیمانه‌كان لێدوانیان داوه‌ كه‌هانى خه‌ڵك ده‌ده‌ن بۆ شه‌ڕى تایه‌فه‌گه‌رى و وه‌هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك نه‌مێنێ له‌ئاشته‌وایی له‌نێوان پێكهاته‌كانى عێراق 

له‌كۆتادا ناوبراو ڕایده‌گه‌یه‌نێت داوام پێشكه‌ش به‌ كۆمسیۆن كردووه‌ ، هیواده‌خوازم وه‌ڵام وه‌رگرمه‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌كاندیدان دورخرێنه‌وه‌ له‌پرۆسه‌كه‌ . 


شوان عه‌زیز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.