سه‌لیم جبورى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌نوسراوێكى تايبةت ، كه‌ئاراسته‌ى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ده‌كات ، داواى كردووه سوڵتان هاشم ئازاد بكرێت
نوسراوه‌كه جیا له‌وه‌ى ئاراسته‌ى سه‌رۆك كۆمارى عێراق كراوه ، ئاراسته‌ى هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆك وه‌زیران و دادگاى باڵاى عێراقى كردووه كه‌لێبوردنێكى تایبه‌ت بكه‌ن بۆ سوڵتان هاشم ، ناوبراو وه‌زیرى به‌رگرى عێراق بووه له‌زه‌مانى ڕ‌ژێمى ڕوخاوى به‌عس
سه‌لیم جبورى داوا ده‌كات به‌بۆنه‌ى نزیك بوونه‌وه‌ى مانگى ڕه‌مه‌زان و وه‌دواتر جه‌ژنى به‌دوا دادێت ئه‌و ئازاد كردنه بۆ سوڵتان هاشم ئه‌نجام بده‌ن و به‌ر لێبوردن بكه‌وێت ، وه‌بگه‌ڕێته‌وه ژیانى ئاسایی خۆیی كه‌له‌زیندان ئازاد بكرێت
ساڵی ٢٠٠٣ لەدوای رووخانی رژێمی ڕوخاوى به‌عس سوڵتان هاشم دەستگیرکراو دوای دادگای كردنى لە دادگای باڵای تاوانەکان بە حکومی هەمیشەیی سزادرا
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.