ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/5/2018، حەیدەر عەبادی سه‌رۆك وه‌زیران و سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی نەسر، بۆ بانگەشەكردن بۆ لیستەكەی، سەردانی شاری نەجەفی كرد، به‌لام عەلی سیستانی گه‌وره مەرجەعی شیعه رەتی كردەوە كه پێشوازی له عه‌بادى بكات.
ئەم هەڵوێستەی عه‌لى سیستانی وه‌كو زەنگێكی ئاگاداركه‌ره‌وه دێت بۆ عه‌بادى و سیاسییەكانی عێراق، كه پێده‌چێت له شێوازى سیاسه‌تكردن و ئیداره‌دانى عه‌بادى رازى نه‌بێت.
نوسینگه‌ى سیستانى به میدیاكانى راگه‌یاندوه، كە سیستانی لە ماوەی بانگەشەى هه‌لبژاردندا دیدار‌و كۆبوونه‌وه لەگەڵ هیچ سەركردەیەكی سیاسیی ئه‌نجام نادات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.