Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 04:46

ئەمنستی ئنتەرناشناڵ: تورکیا بۆتە زیندانێکی گەورە بۆ ڕۆژنامەنووسان

زیاتر لە 120 ڕۆژنامه‌نووس زیندانی كراوه‌
کوردستان TV
#13
100%


به‌پێی‌ راپۆرتێك كه‌ ئەمڕۆ پـێنجەشەممە بڵاه‌كراوه‌ته‌وه‌، لەپاش هەوڵی کودەتاکەی مانگی حەوتی ساڵی 2016ی‌ توركیا، زیاتر لە 120 ڕۆژنامه‌نووس له‌توركیا خراونەتە زیندانەوەو ئێستا ڕۆژنامەوانان لەو وڵاتە لەدۆخێکی پڕ لەترس‌ و تۆقاندندان بەئامانجی بێ دەنگکردنیان.

له‌ رۆژی جیهانی بۆ ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری، رێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ راپـۆرتێكی له‌ باره‌ی ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری له‌ توركیا بڵاوكرووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێت بووه‌ته‌ زیندانێكی گه‌وره‌ بۆ رۆژنامه‌وانان.

ئه‌مڕۆ پـێنجه‌شه‌ممه‌ رێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی نووسیویه‌تی: له‌ پاش هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی مانگی حه‌وتی ساڵی 2016، زیاتر له‌ 120 رۆژنامه‌نووس خراونه‌ته‌ زیندانه‌وه‌ و ئێستا رۆژنامه‌نووسان له‌و وڵاته‌ له‌ دۆخێكی پـڕ له‌ ترس و تۆقاندندان به‌ ئامانجی بێ ده‌نگكردنیان".

غوری ڤان غولیك جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی ئه‌وروپای ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ توركیا به‌دی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه‌ هه‌وڵێك هه‌یه‌ بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو رۆژنامه‌گه‌ریـیه‌كی سه‌ربه‌خۆ".

وتیشی‌: توركیا بووه‌ته‌ گه‌وره‌ترین زیندان بۆ رۆژنامه‌نووسان له‌ جیهاندا".

غوری ڤان غولیك جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "ناكرێت جیهان رێگه‌ به‌ روودانی ئه‌مه‌ بدات، به‌ڵكو ده‌بێت بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیای نیشان بدات ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ زیندانیكراوانه‌ له‌ یاد ناكرێن.

رێكخراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ "هه‌موو رۆژنامه‌نووسان له‌ توركیا به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌سـتگیركردن و دادگاییكردن و تۆمه‌تباركردن ده‌بنه‌وه‌، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ كاره‌كانیان هه‌ڵده‌ستن یان راوبۆچوونی خۆیان به‌ شێوه‌یه‌كی ئاشتیخوازانه‌ ده‌رده‌بڕن.

له‌ درێژه‌ی راپۆرته‌كه‌ رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ لێدوانی چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكی زیندانیكراو كرد، له‌وانه‌ زه‌هره‌ دۆغان كه‌ هونه‌رمه‌ند و رۆژنامه‌نووسێكی كورده‌ و سه‌رنووسه‌ری ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی JINHA بووه‌ و له‌ مانگی ئۆكتۆبه‌ری‌ ساڵی 2016وه‌ ئاژانسه‌كه‌ی داخراوه‌ و له‌سه‌ر وێنه‌كێشانی تابلۆیه‌ك و بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند وتارێك سزای زیندانی 3 ساڵ دراوه‌.

ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ زه‌هره‌ له‌ زیندانی ئامه‌ده‌وه‌ نووسیویه‌تی: "هه‌رچه‌نده‌ له‌ زینداندام به‌ڵام خۆم به‌ زیندانیكراو نازانم، هه‌موو رۆژێك نیشانی ده‌ده‌ین كه‌ ناكرێت هونه‌ر و رۆژنامه‌گه‌ری كۆت و به‌ندبكرێن. به‌رده‌وام ده‌بین له‌ خه‌باتمان و به‌رده‌وام ده‌یڵێینه‌وه‌ رۆژنامه‌گه‌ری تاوان نییه‌، هه‌تا هه‌موو رۆژنامه‌نووسه‌كان ئازادده‌كرێن.

 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.