Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 02:53

ساڵانه‌ 7 ملیۆن که‌س به‌هۆی پیسبوونی هه‌وا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن

مرۆڤ تووشی شكست بووه‌ له‌ ئاست به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پیسبوونی هه‌وا
ساڵانه‌ 7 ملیۆن كه‌س به‌هۆی پیسبوونی هه‌وا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
کوردستان TV
100%

تازه‌ترین ئاماری رێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانیی ئاشكرای ده‌كات كه‌ مرۆڤ تووشی شكست بووه‌ له‌ ئاست به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پیسبوونی هه‌وا و ئه‌م دیارده‌یه‌ ساڵانه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر قوربانیی وه‌رده‌گرێت.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی (WHO) واته‌ رێكخراوی ته‌ندرووستیی جیهانیی هه‌موو ساڵێك نزیكه‌ی 7 ملیۆن له‌ دانیشتووانی گۆی زه‌ویی به‌هۆی پیسبوونی هه‌وا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌م رێكخراوه‌ش ده‌ڵێت كه‌ زیاترین هه‌ڕه‌شه‌ی پیسبوونی هه‌وا له‌سه‌ر هه‌ژاران و وڵاتانی ناپێشكه‌وتووه‌.

ئاماره‌كانی ئه‌م رێكخراوه‌ روونی ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ %90ـی زیانه‌كانی ئاڵووده‌بوونی هه‌وا به‌رۆكی دانیشتووانی ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌گرێت كه‌ داهاتی تاك تیایاندا كه‌م یان ناوه‌نده‌، به‌تایبه‌تیش وڵاتانی ئاسیا و ئه‌فریقیا.

ئاماره‌كانی (WHO) باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی داهاتی تاك تیایاندا به‌رزه‌، باشترین دۆخیان هه‌یه‌ له‌ ئاست پاكیی هه‌وا، بۆ نموونه‌ وڵات و كیشوه‌ره‌كانی وه‌ك ئه‌وڕوپا و ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا و ئوستوڕالیا و نیوزیلاند له‌ چاو دانیشتووانی به‌شه‌كانی دیكه‌ی گۆی زه‌ویی پاكترین هه‌وایان هه‌یه‌.

 سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.