Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 03:25

مارکا : نێیمار ده‌یه‌وێت ڵه‌گه‌ڵ ڕۆناڵدۆ یاری بکات

له‌پێناو باشتر به‌دیار كه‌وتنى ڕوو له‌ریال مه‌درید ده‌كات
کوردستان TV
100%

ڕۆژنامه‌ى ماركاى ئیسپانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ ، كه‌نێمار ئه‌ستێره‌ى به‌رازیلى ، یاریزانى ئێستاى پاریس سانجێرمان ، له‌ئێستادا ئاره‌زووى زیاتر ده‌كات له‌هاتنى بۆ ڕیزه‌كانى یانه‌ى ریال مه‌درید له‌پاڵ ڕۆناڵدۆى پورتوگالى یاری بكات . 

ماركا ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ، نێیمار له‌پێناو گه‌یشتن به‌باڵۆن دۆر وه‌به‌ده‌ست هێنانى له‌داهاتوو به‌و ئامانجه‌ ڕوو له‌ریال مه‌درید ده‌كات ، وه‌ ناوبراو پێشى وایه‌ له‌چوونى بۆ ریال مه‌درید زیاتر به‌دیار ده‌كه‌وێت و ژماره‌ ده‌بێت ، وه‌له‌داهاتوو یه‌كێك ده‌بێت له‌ڕكابه‌ران له‌وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى باشترینى جیهان . 

ماركا له‌كۆتادا ڕایده‌گه‌نێت به‌و هۆكارانه‌ ئه‌ستێره‌ به‌رازیلیه‌كه‌ روو له‌ریال ده‌كات ، له‌گه‌ل یانه‌كه‌ى ده‌یه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ى به‌كۆتا بێنێت و به‌ره‌و مه‌درید هه‌نگاو بنێ 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.