Erbil 38°C چوارشەممە 01 کانوونی دووەم 04:57

ده‌میرتاش: له‌ دڵه‌وه‌ باوه‌ڕم به‌وه‌یه‌ ئێمه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان سه‌رده‌که‌وین

لە یەکەمین دیداری خۆی پاش خۆ پاڵاوتنی بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆماریی تورکیا
کوردستان TV
#13
100%


به‌ربژێری پارتی دیموكراتی گه‌لان "هه‌ده‌په‌" بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا دڵنیایه‌ له‌ سه‌ركه‌وتن و ده‌شڵێت: له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئێمه‌ سه‌رده‌كه‌وین. هه‌موو كه‌س و لایه‌نێك خۆی ئاماده‌ بكات.

هاوسه‌رۆكی پێشوو و به‌ربژێری ئێستای هه‌ده‌په‌ بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند، له‌ گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ئێمه‌ سه‌رده‌كه‌وین و گوتی "له‌ دڵه‌وه‌ باوه‌ڕم به‌وه‌یه‌ له‌ گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، ئێمه‌ سه‌رده‌كه‌وین.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی (ڕۆیتەرز)، دەمیرتاش لە یەکەمین دیداری خۆی پاش خۆ پاڵاوتنی بۆ هەڵبژاردنی سەرکۆماریی تورکیا گوتی: پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان بۆ دەستەبەرکردنی دەنگەکان بەربەستی زۆریان لەبەردەمە.

سەلاحەدین دەمیرتاش ئاماژەی بەوەش کردووە لە تورکیا خۆپیشاندان و گفتوگۆ قەدەغەیە و ڕەخنەگرتن لە حکوومەت و تەنانەت پاڵپشتی لە پرسی ئاشتیش وەک پڕوپاگەندەی تیرۆرسیتی لەقەڵەم دەدرێت.

دەمیرتاش گوتیشی: سەدان ڕۆژنامەنووس ڕەخنەگری دەسەڵات دەستگیر کراون، دەیان کەناڵی تەلەفزیۆن و ڕادیۆ داخراون، کە واتە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی دادپەروەرانە لە وەها باردودۆخێکدا ئیمکانی نییە.
 
پەرلەمانتار دەمیرتاش كه‌ ئێستا له‌ زینداندایه‌ ڕاشیگەیاند: هیچ بەربەستێکی یاسایی بۆ کاندیدبوونی من لە ئارادا نییە، چونکە من مەحکووم نەکراوم و ئەگەریش ئەو کارە بکەن، ڕیسوایی و شەرمەزاری و تاوانە.

سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش گوتیشی: باری نائاسایی خۆی له‌خۆیدا رێگرییه‌كی گه‌وره‌یه‌ بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان. من له‌ زیندانه‌وه‌ گوتار ده‌نووسم و په‌یام بڵاوده‌كه‌مه‌وه‌ و چاودێری دۆخه‌كان ده‌كه‌م و پلان داده‌ڕێژم و رێنماییان ده‌كه‌م. ‌

لە کۆتاییدا گوتیشی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا و ئاکپارتی، پارتی دەسەڵاتدار کە ماوەی 15 ساڵە دەسەڵاتیان قۆرخ کردووە، لە ترسی کەمکردنی دەنگەکانیان خوازیاری هەڵبژاردنی پێشوەختەن، بۆیە کورد دەنگ بە پارتێکی نەژادپەرست نادەن.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.