حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند پێشوازی لەپەیامی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی دەکەین سەبارەت بەهەڵبژاردنەکان، و بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆش داوا لەدەنگدەران دەکات دەنگ نەدەن بەنوری مالیکی.
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی لیستی نەسر بۆ هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند پێشوازی لەپەیامی مەرجەعیەتی باڵای ئاینی دەکەین و داوا دەکەین خەڵک ڕۆژی هەڵبژاردن بڕۆنە سەر سندوقەکانی دەنگ دان و دەنگ بدەن بەکەسانی شیاو.
دوێنێ سیستانی لەڕێگای بریکارەکەیەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە و داوای لەخەڵک کرد بڕۆن بۆ دەنگدان،و دەنگ نەدەن بەوانەی کەپێشتر پۆستی باڵایان هەبووە و گەندەڵیان کردوە و سامانی وڵاتیان بەهەدەر داوە کە ئەم پەیامەش لەناو ڕایگشتیدا وا لێکدرایەوە کە مەبەست لێی نوری مالیکی سەرۆکی لیستی دەوڵەتی یاسایە.
عەبادی لەتویتێکدا دەڵێ داوا لەدەنگدەران دەکەین کە بیر لەکاروچالاکیەکانی پاڵێوراوەکان بکەنەوە و ئەوانەی پێشتر پۆستی باڵایان هەبووە لەخولەکانی ڕابردوودا(کەمەبەست لێی نوری مالیکیە) بەدەنگەکانیان ڕێگا نەدەن جارێکی دیکە بڕۆنەوە ئەو پۆستانە بۆ گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی وڵات و نەکەونە تەڵەی گەندەڵکارانەوە.
ههروهها حەیدەر عەبادی گوتیشی: دەستێك هەیە، كە دەیەوێت ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان بگۆڕت، دەستەكە دەستێكی دەرەكییەو دەیەوێت ئەنجامی هەڵبژاردن بەخواستی خۆی بگۆڕت.
سەرۆك وەزیرانی عێراق بەبێ ئەوەی ئاماژە بەنا و و زانیاری زیاتر لەو بارەوە بخاتە روو، ئەوەشی راگەیاند، كە دەیانەوێت رووبەڕووی ئەو دەستە ببنەوەو رێگری لێبكەن.
لەكاتێكدایە، كە بڕیارە رۆژی 12ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرێوەبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.