Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 11:28

پیلانێکی ساختەکردن لەهەڵبژاردنەکاندا ئاشکرادەبێت

لەڕێگەی دەستەوە دەنگەکان جیابکرێنەوە
کوردستان TV
100%


سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگه‌یاند: بۆ ئەنجامدانی ساختەکاری دەیانەوێت پێش رۆژی هەڵبژاردن ئامێری دەنگدانی ئەلیکترۆنی پەکبخەن.

ئەمڕۆ 5ی ئایاری 2018 سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند "هەندێک لایەنی باڵادەست بۆ ئەنجامدانی ساختەکاری دەیانەوێت پێش رۆژی هەڵبژاردن ئامێری دەنگدانی ئەلیکترۆنی پەکبخەن.

حاکم الزاملی، سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کەناڵی سومەریەی راگەیاندوە زانیاری هەواڵگریمان بەدەستگەیشتووە کە هەندێک لایەنی دەستڕۆیشتوو دەیانەوێت لە پێش رۆژی هەڵبژاردن ئامێری ئەلیکترۆنی دەنگدان و جیاکردنەوەی دەنگەکان تێکبدەن بۆ ئەوەی بە شێوەکەی جاران و لەڕێگەی دەستەوە دەنگەکان جیابکرێنەوە و لەو رێگەیەشەوە ساختەکاری بکەن.

گوتیشی: ئەو لایەنانە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا چەندین شێوەی ساختەکاری هاوشێوەیان کردووە و لەو رێگەیەشەوە کەسانی گەندەڵیان گەیاندوەتە ناوەندەکانی بڕیار لە وڵاتدا، بۆیە ئەمجارەش دەیانەوێت بە چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنەکە ئامێرەکان تێکبدەن.

گوتیشی: پێویستە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەرپرسیارێتی تەواوی پاراستنی ئەو ئامێرانە بگرێتە ئەستۆ و سەرجەم رێوشوێنەکان توندتر بکات بۆ پاراستنی ئامێرەکان.

بڕیارە رۆژی 12/5/2018 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرجەم شارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت، کە تێیدا نزیکەی حەوت هەزار کەس رکابەریی لەسەر 328 کورسیی پەرلەمانی عێراق دەکەن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.