ڕۆژى شه‌ممه 5/5/2018 به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كان، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبووه و تێیدا چه‌ندین بڕیار و راسپارده‌ى نوێ ده‌ركرا كه‌بریتین له‌مانه‌وه‌ى خواره‌وه :
- له‌سه‌ر داواى یانه‌ى شێخان به نووسراوى ژماره 42 له رێكه‌وتى 3/5/2018 یارى نێوان شێخان و بروسك له خولى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان له قۆناغی دووه‌م، له یاریگه‌ى دووه‌مى فره‌نسۆ هه‌ریرى له هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت.
- بۆ زیاتر پێشخستنى ئاستى تۆپی پێی كوردستان و ده‌رفه‌ت دان به یانه‌كان و جه‌ماوه‌رى وه‌رزشى له هه‌ر چوار شار و شارۆچكه‌كه‌ى كوردستان، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیاریدا به سه‌رخستنى یانه‌كانى (پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، دهۆك، ده‌ربه‌ندیخان و ئاكرێ)، بۆ ریزى یانه پله‌نایابه‌كانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2018/2019، بۆ زانین هه‌ر چوار یانه‌كه گه‌یشتبوون به قۆناغى كۆتایی خولى یانه پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2017/2018.
- دواى ئه‌نجامدان و راكێشانی تیروپشك بۆ ده‌ستنیشانكردنى یاریگه‌كان، كه ته‌نیا سێ یاری ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌نجامدانى یارییه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
• (دهۆك × ده‌ربه‌ندیخان) له یاریگه‌ى دهۆك.
• (ئاكرێ × پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى) له یاریگه‌ى ئاكرێ.
• به هۆى نموونه‌یی و جۆش و خرۆشى هانده‌رانى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان وه‌ك دیارییه‌ك، بڕیاریدا یارى كۆتایی، كه له نێوان براوه‌ى ئه‌م دوو یارییه‌ى سه‌ره‌وه ده‌بێت، به مه‌راسیمێكی شایسته له یاریگه‌ى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان ئه‌نجام بدرێت.
- پێكهێنانى لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر سكاڵاى یانه‌ى ئارارات له‌سه‌ر هه‌ردوو یاریزانى یانه‌ى شێروانه (وه‌زاح مالیك و عه‌دنان خه‌یرولله)، كه پێك هاتوون له به‌رێزان: (سه‌لام حوسێن، كرێكار زرار، دڵشاد ساڵح و سیروان نجمه‌ددین)، پێویسته هه‌ردوو یاریزانى ناوبراو رۆژى دووشه‌ممه 14/5/2018 له كاتژمێر 12:00 ـى نیوه‌ڕۆ به ته‌واوى به‌ڵگه‌نامه‌ى كه‌سایه‌تى خۆیان، له باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بن.
- پاڵه‌وانیه‌تى قوتابخانه‌كانى تۆپی پێ له سلێمانى ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك به‌شدارى له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه بكات، له چالاكییه‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان دوور ده‌خرێته‌وه و مافى به‌شدارى كردنیان نامێنێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه له لایه‌ن لقى سلێمانى/ یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان سه‌رپه‌رشتى بكرێت و ئه‌نجام بدرێت، لاریمان له به‌شداریكردنى قوتابخانه‌كان نابێت، ئه‌مه‌یش دوایی ئه‌وه‌ى له لایه‌ن لقى سلێمانى به نووسراوى فه‌رمى ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
- له یارى نێوان ئاسۆ و بروسك له خولى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان، به هۆى ده‌ركردنى راهێنه‌رى گۆڵپارێزانى یانه‌ى بروسك (هێرش عه‌زیز) بریاردرا به:
• را‌گرتن و ئاماده‌نه‌بوون له یارى داهاتووى یانه‌كه‌ى.
• غه‌رامه‌كردنى به بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
- به هۆى هێرشكردن و ده‌رچوون له گیانى وه‌رزشى و به‌كارهێنانى وته‌ى ناشیرین له لایه‌ن گۆڵپارێزى یانه‌ى ئاسۆ (ئاكۆ عه‌باس) ژماره 13 بریاردرا به:
• غه‌رامه‌كردنى به بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
• راگرتنى تا كۆتایی هاتنى خولى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان و، به هیچ شێوه‌یه‌كیش بۆى نییه له یارییه‌كانى داهاتووى یانه‌ى ئاسۆ له‌م وه‌رزه ئاماده بێت.
- پێویسته له‌سه‌ر یانه‌ى ئاسۆ بۆ یارییه‌كانى داهاتوو، به شێوه‌یه‌كى باش یاریگه‌كه‌یان كۆنترۆل بكه‌ن و ته‌واوى ده‌رگه‌كانى یاریگه توندوتۆڵ بكات و به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت جه‌ماوه‌رى وه‌رزشى له نێو یاریگه ئاماده‌بن، به پێچه‌وانه‌وه یارى له یاریگه‌كه‌یان ئه‌نجام نادرێت.
- له یارى نێوان خانه‌قین و بازیان له خولى یانه پله‌دووه‌كانى كوردستان له قۆناغى دووه‌م، به هۆى نه‌شیاوى یاریگه‌كانى یانه‌ى خانه‌قین و، كۆنترۆڵ نه‌كردنى جه‌ماوه‌ر و دروستكردنى كێشه و گرفت و وه‌ستانى یارى بۆ چه‌ندان جار و هاویشتنى بوتڵى ئاو بۆ نێو یاریگه له لایه‌ن هانده‌رانى یانه‌ى خانه‌قین، بریاردرا به:
• غه‌ارمه‌كردنى یانه‌ى خانه‌قین به بڕى 300000 سێ سه‌د هه‌زار دینار.
• به هیچ شێوه‌یه‌ك یارى له یاریگه‌كانى یانه‌ى خانه‌قین ئه‌نجام نادرێت، تا یاریگه‌كانیان به جوانترین شێوه ئاماده نه‌كه‌ن و نۆژه‌ن نه‌كرێنه‌وه، كه شیاوى یارییكردن بێت.
- له یارى نێوان هه‌ولێر و نه‌ورۆز له خولى نایابى كوردستان، به هۆى ده‌ركردنى راهێنه‌رى یانه‌ى هه‌ولێر (عه‌لى وه‌هاب) بریاردرا به:
• را‌گرتن و یاوه‌رى نه‌كردنى یانه‌كه‌ى له یارى داهاتوو.
• غه‌رامه‌كردنى به بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
- له یارى نێوان ئارارات و زێره‌ڤانى له خولى نایابى كوردستان، به هۆى كه‌مته‌رخه‌مى ناوبژیوانى ناوه‌ڕاستى یارییه‌كه (زانا عه‌بدوڵڵا)، بڕیاردرا به راگرتنى بۆ دوو یارى داهاتوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.