Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 04:23

گۆران کۆتایی به‌ کاره‌کانی گۆرانییه‌ تازه‌که‌ی هێنا

ئاماژه‌ی به‌ ناوی گۆرانییه‌ تازه‌كه‌ی نه‌كردووه‌
کوردستان TV
100%


گۆرانیبێژی كورد " گۆران سالح " كۆتایی هێنا به‌ كاره‌كانی  نوێترین گۆرانی خۆی و بریاریشه‌ به‌م نزیكانه‌ بڵاویبكاته‌وه‌ .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ ئاماژه‌ی به‌ ناوی گۆرانییه‌ تازه‌كه‌ی نه‌كردووه‌ ، به‌ڵام ئاشكرایده‌كات كه‌ خۆی تێكست و ئاوازی بۆ گۆرانییه‌كه‌ ئاماده‌كردووه‌ و گروپێكیش به‌ ناوی " جی فایف " هه‌ڵساون به‌ ئه‌نجامدانی كلیپكردن بۆ گۆرانییه‌كه‌ و به‌م زووانه‌ش بڵاوده‌كرێته‌وه‌ .

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ، په‌رواز حوسێنی هاوسه‌ری " گۆران " خه‌ریكی ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك گۆرانی تازه‌یه‌ كه‌ " گۆران سالح " ی هاوسه‌ری به‌شێك له‌ كاره‌كانی بۆ ئه‌نجامداوه‌ .

گۆران سالح مامۆستایه‌ له‌ به‌شی میوزیكی په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر ، چه‌ند ساڵێكه‌ ده‌ستی به‌ كاری هونه‌ری كردووه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.