Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 05:47

ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه‌ بارسێلۆنا میواندارى ریال مه‌درید ده‌کات

جیهان له‌چاوه‌ڕوانی ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى هه‌ردوو یانه‌یه‌
کوردستان TV
100%

له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 36ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ كاتژمێر 9:45 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر بارسێلۆنا له‌كامپ نوو میواندارى ریال مه‌درید ده‌كات ، بارسێلۆنا له‌كاتێك میواندارى ریال مه‌درید ده‌كات  نازناوى خوله‌كه‌ى یه‌كلا كردووه‌ته‌وه‌ له‌پاڵه‌وانى بوونى .
ڤالڤێردى راهێنه‌رى بارسێلۆنا له‌لێدوانى بۆ ڕۆژنامه‌نووسان رایگه‌یاند : راسته‌ ئێمه‌ پاڵه‌وانین ، خوله‌كه‌مان یه‌كلا كردووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام كلاسیكۆ تایبه‌ت مه‌ندى و گرنگى خۆی هه‌یه‌ بۆیه‌ ده‌مانه‌وێت براوه‌بین له‌یاریه‌كه‌دا ، وه‌ئاماده‌یی ته‌واوى ئه‌و یاریه‌شمان هه‌یه‌ كه‌تێیدا براوه‌ بوون به‌سه‌ر ریال مه‌درید تۆمار بكه‌ین وه‌ وه‌رزه‌كه‌ به‌كۆتا بێنین به‌بێ شكست كه‌تا ئێستا دووچارى هیچ دۆڕانێك له‌خوله‌كه‌ نه‌هاتوین .

له‌به‌رامبه‌ردا زێدان راهێنه‌رى ریال مه‌درید رایگه‌یاند : ئێمه‌ گوێ ناده‌ین به‌وه‌ى له‌ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ له‌پله‌ى چه‌نده‌مین ، ئێمه‌ بۆ براوه‌ بوون یاری ده‌كه‌ین ، ده‌مانه‌وێت سه‌ركه‌وتن له‌و یاریه‌دا تۆمار بكه‌ین ، له‌باره‌ى ڕێره‌و دروست كردن وه‌ك رێزلێنانێك بۆ بارسێلۆنا له‌كاتێككدا بووه‌ته‌ پاڵه‌وانى خول ، زێدانى ڕه‌تى ئه‌مه‌ى كردووه‌ ووتى پێشتر بۆ ئێمه‌ ئه‌نجام نه‌دراوه‌ له‌لایه‌ن بارسێلۆنا بۆیه‌ ئێمه‌ ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام ناده‌ین چاوه‌ڕوان مه‌بن لێمان . 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.