Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 05:31

ڕۆناڵدۆ بۆ ڤێرگسۆن به‌به‌هێز بگه‌ڕێیه‌وه‌ تۆ شایه‌نى ژیانى

له‌ژێر چاودێرى پزیشك دایه‌
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ڕۆژى شه‌ممه‌ ڤێرگسۆن راهێنه‌رى پێشووى یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتدى ئینگلیزى  ، به‌هۆى خوێنبه‌ربوونى مێشكه‌وه‌  بارى ته‌ندروستى تێك ده‌چێت به‌شێوه‌یه‌كى خێرا ده‌گوازرێته‌وه‌ نه‌خۆشخانه‌ ، كه‌له‌ئێستادا ناوبراو له‌ژێر چاودێرى پزیشكی دایه‌ له‌پێناو باشتر بوون و گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ ژیانى ئاسایی .
دوایی ئه‌و ڕووداوه‌ى به‌سه‌ر ڤێرگسۆن داهات  ، ڕۆناڵدۆى پورتوگالى یاریزانى پێشووى مانچسته‌ر یونایتد په‌یامێكى بۆ راهێنه‌ره‌ پێشووه‌كه‌ى ناردووه‌ ، كه‌له‌په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆی له‌توێته‌ر بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ : من له‌ئێستادا بیرم لاى تۆیه‌ باشترین هاوڕێى خۆشه‌ویستم ، به‌به‌هێز بگه‌ڕێیه‌وه‌ ژیان گه‌وره‌ ، تۆ شایه‌نى ژیانى 

شوان عه‌زیز 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.