كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایده‌گه‌ینێ ئه‌وانه‌ی كارتی ده‌نگدانیان كریوه ناتوانن سوودی لێ ببین چونكه له رۆژی ده‌نگداندا ئه‌و كه‌سه ده‌توانێ ده‌نگ بدات كه ناوی له‌سه‌ر كارته‌كه‌دا هه‌یه.
حازم ئهلردینی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه: كرین و فرۆشتنی كارتی ده‌نگدان ته‌نها قسه‌یه‌و له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه باسی لێوه ده‌كرێ، چونكه تا ئێستا كه‌س بۆ ئه‌م مه‌به‌سته نه‌هاتۆته كۆمسیۆن و سكاڵا تۆمار بكات.
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌گه‌ر هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ڵسابن به كرینی كارتی ده‌نگدان، ئه‌وا كه‌س ناتوانێ سوود له‌و كارتانه ببینێ، چونكه له كاتی پرۆسه‌ی ده‌نگداندا ئه‌و كه‌سه ده‌توانێ ده‌نگ بدات كه ناوی له‌سه‌ر كارتی ده‌نگدانه‌كه‌دا هه‌یه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.