هانده‌ری یانه‌یه‌كی وه‌رزشی له په‌خشی راسته‌وخۆدا ده‌ست درێژی ده‌كاته سه‌ر په‌یامنێرێكی ئافره‌ت و په‌یامنێره‌كه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی ده‌بێت.
به پێی گرته ڤیدیۆیه‌ك كه به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، له په‌خشی راسته‌وخۆدا هانده‌ری یانه‌یه‌ك ده‌ست درێژی ده‌كاته سه‌ر په‌یامنێرێكی ئافره‌ت.
له‌به‌رامبه‌ردا ئافره‌ته‌كه به‌رگری له خۆی ده‌كات به مایكی ده‌ستی هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌نجه‌كه.
رووداوه‌كه له‌و كاته‌دا بووه كه په‌یامنێره‌كه راسته‌وخۆ رۆماڵی یارییه‌كی خولی مه‌كسیكی ده‌كرد و كۆمه‌ڵه هانده‌رێك خۆیان له په‌یامنێره‌كه نزیك ده‌كه‌نه‌وه و له‌لایه‌ن هانده‌رێكه‌وه له دواوه ده‌ست درێژی ده‌كرێته سه‌ر.
ماریا فرنانده، په‌یامنێری فۆكسی وه‌رزشی له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه له تویتێكدا ده‌ڵێت: په‌شیمان نیم له‌و كاره‌ی كردوومه، سزای خۆی وه‌رگرت.
ده‌شڵێ: جاری یه‌كه‌م ئه‌و كه‌سه‌م پشت گوێ خست، به‌ڵام جاری دووه‌م هه‌ست كرد كه‌ئه‌و هانده‌ره له دواوه هێرشم بۆ دێنێ.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.