Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 13:50

موقتەدا سەدر دژایه‌تى خۆى بۆ حکوومه‌تى زۆرینه‌ى سیاسى راگه‌یاند

ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كات
کوردستان TV
100%

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر هەڵویستی خۆی لەبارەی كاركردنى سیاسى و پەراوێزخستنی پێکهاتەکانی عێراق ئاشکرا کردو رایگه‌یاند" من لەگەڵ پێکهێنانی حکوومەت لەڕێی زۆرینەی سیاسیدا نییم، كه‌ پێشتر ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا به‌ سه‌رۆكایه‌تى نوری مالیکی داوای پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەی سیاسی كردبوو.

موقتەدا سەدر دژایه‌تى خۆى بۆ حكوومه‌تى زۆرینه‌ى سیاسى راگه‌یاند، به‌و پێیه‌ى  پێکهێنانی حکوومەتی زۆرینەی سیاسی، پێکهاتەکانی گەلی کوردستان و عەرەبی سوننەو مەسیحییەکان و تورکمانەکان و سابیئە و هەموو کەمە نەتەوە و ئایینەکانی دیکەی عێراق پەراوێز دەخرێن، چونکە ئەگەر کار بەو سیستەمە بکرێت، بەردەوام شیعییەکان زۆرینەی دەنگەکان بەدەست دەهێنن، بەوپێیەی زۆرینەی گەلی عێراق پێک دەهێنن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.