سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، هەرچەندە پێویستیان بێت، چەک و موشەک دروستدەکەن و لەوبارەیەوە سڵ لە کەس ناکەنەوە.
لەمیانی سەردانێکی بۆ شاری سەبزەواری سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی، حەسەن ڕۆحانی ڕایگەیاند، "ئەمریکا هەمووکات دژ بە گەلی ئێران ئاژاوەگێڕی کردووە، بەڵام هەرگیز سەرکەوتنی بەدەستنەهێناوە، ئەمجارەش دووبارە هەڵە دەکات و ئەگەر بیەوێت لە ڕێککەوتنەکە بکشێتەوە، تووشی پەشیمانبوونەوەیەکی مێژوویی دەبێت.
سەبارەت بە ئەگەری کشانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران کە ساڵی 2015 لە نێوان تاران و وڵاتانی 5+1 دا ئیمزاکرا، حەسەن ڕۆحانی ڕایگەیاند، هەموو ڕێوشوێنێکی پێویستیان گرتووەتەبەر و چەند ڕۆژ پێش ئێستا سەبارەت بەو پرسە قسەی لەگەڵ بەرپرسانی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی وڵاتەکەی کردووە.
سەرۆک کۆماری ئێران گوتیشی، بە ئەمریکییەکان و ئەوروپییەکان و هەموو جیهان دەڵێم گەلی ئێران پابەندی بەڵێنەکانییەتی، بەڵام بە ئاشکرا ڕایدەگەیەنێت کە سەبارەت بە چەک و بەرگری لە وڵاتەکەی گفتوگۆ لەگەڵ هیچ کەس و لایەنێک ناکات.
ڕۆحانی ڕاشیگەیاند، "هەرچەندە چەک و پێداویستی سەربازی و موشکمان پێویستبێت دروستیدەکەین و ئەمباری دەکەین، ئەم بابەتە پەیوەندی بە هیچ کەسێکەوە نییە کە گەلی ئێران بۆ بەرگریکردن لە خۆی چ بڕیارێک دەدات.
سه‌رۆك كۆماری ئێران، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مریكا 40 ساڵه بڕیاری هه‌ڵه له‌باره‌ی ئێرانه‌وه ده‌دات و كشانه‌وه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیش ده‌بێته هه‌ڵه‌یه‌كی مێژوویی و وتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بكشێته‌وه په‌شیمان ده‌بێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه خوازیاری دروستكردنی دیالۆگن له‌گه‌ڵ جیهان، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه پلانه‌كانیان ئاماده‌ن به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ریده‌كات له‌باره‌ی كشانه‌وه یان مانه‌وه له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی.
دۆناڵد ترا‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ناوبه‌ناو باس له‌وه ده‌كات كه خوازیاره له‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمیه بكشێته‌وه كه له‌گه‌ڵ ئێران واژۆكراوه.
هه‌ر بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ترا‌مپ له 12ی ئه‌م مانگه، دواین بڕیاری له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بدات كه له نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك واژۆكرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.