Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 05:53

وێڕاى یه‌کسانبوونى له‌یاری ئه‌م گه‌ڕه‌یدا ، مانچسته‌رسیتى ئاهه‌نگی بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگی گێڕا

مانچسته‌ر سیتى بۆ جاری پێنجه‌م ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی خولی ئینگلته‌را له‌ مێژوودا
کوردستان TV
100%


له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 37ى خولى نایابى ئینگلیزى ، مانچسته‌ر سیتى له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى میوانداری هێدێر سفێلد تاونى كرد ،  مانچسته‌ر له‌یاریه‌كه‌ باشتر بینرا  و هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو براوه‌بوون و گۆلى تۆمار له‌هه‌ردوو تایمه‌كه‌ هه‌وڵى بۆ درا به‌ڵام مانستى سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌تۆمارى گۆل ، یاریه‌كه‌ى  به‌كۆتا هێنا به‌ئه‌نجامى یه‌كسان بوون به‌كۆتا هێنا بێ تۆمارى گۆل . 

 مانچستەر سیتی له‌ڕیزبه‌ندى خول له‌پله‌ى یه‌كه‌مه‌ به‌  ٩٤، هێدێر سفێلدیش بە ٣٦ خاڵ لە پلەی ١٦ڕیزبه‌ندى خوله‌ 


دوای یارییه‌كه‌ یه‌كێتى تۆپی پێی ئینگلته‌را جامی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ى پێشكه‌ش به‌ یاریزانانی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی كرد، كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ بوونه‌ پاڵه‌وان و دوو هه‌فته‌ پێش ئێستا نازناوه‌كه‌یان یه‌كلاكرده‌وه‌.

مانچسته‌ر سیتى بۆ  جاری پێنجه‌م ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی خولی ئینگلته‌را له‌ مێژوودا

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.