ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 36ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، له‌یاری كلاسیكۆدا بارسێلۆنا میواندارى ریال مه‌دریدى كرد ، یاریه‌كه له‌نێوان هه‌ردوو یانه به‌ئه‌نجامى یه‌كسان بوون به‌دوو گۆل بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات .
دوای یاریه‌كه زێدان راهێنه‌رى ریال مه‌درید له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى بۆ ڕۆژنامه‌نووسان دواو ڕایگه‌یاند :
زێدان : یاریەکی جوان بوو نازانم ئەنجامی یەکسان بوون داد په‌روه‌رانه‌بوو ، پێم وایه یانه‌یه‌ك شایەنی زیاتر بوو
زێدان له‌سه‌ر ناوبژیوان قسه‌ى كرد ؟
قسە لەسەر ناوبژیوان ناکەم کارەکە قورس بوو لە کۆتایدا ھیچ لە بابەتەکە نەگۆڕدرا
زێدان له‌باره‌ى ڕۆناڵدۆ ڕایده‌گه‌ینێت :
ئێستا كریستیانۆ باشه ، دواتر پشكنینى زیاترى بۆ ده‌كه‌ین له‌پێناو باشتر بوون ، من له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم پێكانى قورسى هه‌بێت ، کریستیانۆ خۆی ڕایگه‌یاند ئازارم ھەیە ئێمەش له‌پێناو ئه‌وه‌ى پێكانه‌كه‌ى لێ قورس نه‌بێت پشوومان پێدا
زێدان : یاریزانەکان ھەمویان باش یارییان کرد لە نێویاندا كه‌ریم بنزیما ، له‌كاتى خۆیدا بوو بۆمان
زێدان :ھەلی زۆرمان بۆ له‌به‌رده‌م دابوو بە تایبەت لە تایمى یەکەم بەڵام نەمانتوانی گۆڵی زیاتر تۆمار بكه‌ین كه‌تێیدا سه‌ركه‌وتوو بین ، ده‌مانویست سه‌ركه‌وتوبین له‌یاریه‌كه ، یاریه‌كى به‌هێزو جوانمان ئه‌نجامدا ، به‌ئاستى یانه‌كه‌م دڵخۆشم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.