ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 36ى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، بارسێلۆنا میوانداری ریال مه‌دریدى كرد ، یاریه‌كه‌ى نێوان هه‌ردوو یانه‌دا به‌یه‌كسان بوون به‌دوو گۆل بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات .
دوای یاریه‌كه له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڤالڤێردى راهێنه‌رى بارسێلۆنا بۆ رۆژنامه‌نووسان چه‌ند لێدوانێكى به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاند : له‌یاریمان له‌به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید ئاستێكى باشمان نیشاندا ، سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ى به 10 یاریزان یاریمان كرد .
ڤالڤێردی ڕاشیگه‌یاند ، له‌سه‌ر كرانه‌وه ده‌ره‌وه‌ى رۆبێرتۆ كه‌شایه‌نى كارتى سور نه‌بوو ، دواتر ئێمه توانیومان چاره‌سه‌رى كێشه‌ى شوێنى ئه‌و یاریزانه بكه‌ین و زیاتر لە ناوەراستی یاریگا یارییان کرد
ڤالڤێردى زیاتر له‌سه‌ر یاریه‌كه قسه‌ى كرد ڕایگه‌یاند : له‌تایمى یه‌كه‌م له‌ده‌ستپێك باش یاریان كرد ، دواتر تۆپیان لهداستداوه بۆ ریال مه‌درید
راهێنەرەکەى بەرشەلۆنە ئاماژەى بەوەدا کە تایمی یەکەم سەرەتا باش دەستیان بە یاریی کردوە بەڵام دواتر تۆپیان لەدەستداوە بۆ ریاڵ مەدرید ، ڤالڤێردى ڕاشیگه‌یاند لە تایمی دووەم دەبوو ئاستی باشتر بوو له‌یاریگادا، لەگەڵ هەموو شتێکدا هەلی بردنەوەمان هەبوو له‌یاریه‌كه
راهێنه‌رى بارسێلۆنا ڕاشیگه‌یاند بەشداری پێکردنی تەکنەلۆجیا بۆ تۆپی پێ زۆر گرنگە له‌داهاتوویه‌كى زوودا بخرێته بوارى جێ به‌جێ كردن له‌به‌رژه‌وه‌ندى گشت لایه‌كه ، له‌پێناو ئه‌وه‌ى چیدى یانه‌كان باجى بڕیاره‌كانى ناوبژیوان نه‌ده‌ن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.