به پێى هه‌واڵێكى ماڵپه‌رى ئه‌ل وه‌قت، ڕۆژى شه‌ممه چه‌ند چه‌ته‌یه‌كى ڕێگرى چه‌كدار هێرشیان كرده سه‌ر دانیشتوانى گوندى گواسكاى سه‌ر به ناوچه‌ى بیرنین گوارى له ویلایه‌تى كادونا له وڵاتى نێجیریا و 51 كه‌سیان له كوشت كه له نێویاندا منداڵ و ئافره‌تیشى تیدابووه و ته‌رمى هه‌ندیكیشیان شێوێندراوه.
یه‌كێك له پاسه‌وانه‌كان كه نه‌یویستبوو ناوى ئاشكرا بكات وتى هێرشبه‌ره‌كان ئاشكرایه ئه‌وان چه‌ته‌وه چه‌كدارى ولایه‌تى زامفارا بن كه دراوسى ناوچه‌ى بیرنین گوارین و هه‌روه‌ها ئه‌وان جێگاى هه‌ره‌شه و ترسن بۆ سه‌ر دانیشتوانى ناوچه‌ى بیرنین گوارى.
هه‌روه‌ها پاسه‌وانه‌كه وتى چه‌ته‌كان له پاش نیوه‌ڕۆى ڕۆژى شه‌ممه كاتژمیر 2:30 كه ده‌كاته 1:30 به كاتى گرێنچ ئه‌وان بو ماوه‌ى 3 كاتژمێر مانه‌وه له گوندى گواسكاى و سه‌ره‌تا ده‌ستیان كرد به تاڵان كردنى گونده‌كه دواجار ماڵه‌كانیان سوتاند و 51 كه‌سیان كوشت له نێویاندا منداڵ و ئافره‌ت هه‌بوون و هه‌ندێك له منداڵه كوژراوه‌كان ته‌مه‌نیان له خوارووى 10 ساڵان بوون و چه‌ند لاشه‌یێكى كوژراوه‌كانشیان شێواندبوو، دواجار جه‌رده‌كان هه‌ڵهاتن بۆ نیو بنكه‌كانیان له دارستانه‌كانى زامافارا.
پۆلیسى ناوچه‌ى كادونا له‌گه‌ڵ ( ئالیو ) موختارى ناوچه‌كه هێرشه‌كه‌ى پشت راستكرده‌وه و وتى له لایه‌ن چه‌كداره ڕێگر و چه‌ته‌كانه‌وه حه‌فته‌ى ڕابردوو دوو هێرشى هاوشێوه‌ى ئه‌م هێرشه‌ى گوندى گواساكایان ئه‌نجام درا و تیایدا 25 كه‌س كوژران له باكوورى نێجیریا زۆربه‌ى ئه‌و ئه‌نجامده‌ره هێرشانه چه‌ته‌ى دزى ئاژه‌ڵان و میلیشیا چه‌كداره‌كانى ناوچه‌ى زامفارا بوون.
جێی ئاماژه‌یه ناوچه‌ى باكوورى نه‌یجیریا ڕووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه‌ى ئاسایش ده‌بیته‌وه و پۆلیس و سیسته‌مى حكومه‌ت شكستیان هێناوه و ناتوانن به شێوه‌یه‌كى گونجاو كار بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ناوچه‌كه له‌وه‌ته‌ى گرووپه ته‌كفیریه تیرۆریسته‌كانى بۆكۆ حه‌رام دروست بوونه له ساڵى 2009 وه شه‌پۆڵێكى توندوتیژى كه‌وتووته نێو لادێیه‌كان ئه‌و ناوچه‌یه و زۆر جار تووشى كوشتن و دزینى ماڵ و ئاژه‌ڵانیان ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانه‌وه.
سه‌رۆكى نێجیریا موهامه‌دو بوهارى ڕووبه‌ڕووى چه‌ندین ڕه‌خنه بووته‌وه له‌سه‌ر نائارامیه‌ى كه له باكۆرى وڵَاته‌كه و ناوچه‌كانى تر هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌نگوى ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌و له به‌ڕێوبردنى وڵات و نه‌هێشتنى توندوتێژى ڕه‌نگه له ده‌نگدانى سه‌رۆكایه‌تى داهاتوو له 2018 شكست بێنى.
وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.