Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 05:26

کۆریای باکوور هۆشداریی به‌ به‌رپرسانی ئه‌مریکا ده‌دات تا ده‌ست له‌ چه‌واشه‌کاریه‌کانیان هه‌ڵگرن

با ئه‌وان چیتر چه‌واشه‌كاری نه‌كه‌ن
كۆریای باكوور هۆشداریی به‌ به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌دات تا ده‌ست له‌ چه‌واشه‌كاریه‌كانیان هه‌ڵگرن
کوردستان TV
100%

كۆریای باكوور سه‌باره‌ت به‌ هه‌ندێك له‌ لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی پیشانداوه‌ و وتوویه‌تی با ئه‌وان چیتر چه‌واشه‌كاری نه‌كه‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئێمه‌ به‌ هۆی لاوازیی و ترسه‌وه‌ په‌یوه‌ندیی نوێمان له‌گه‌ڵ ئه‌وان درووستكردووه‌ و ده‌ستمان له‌ پرۆگرامه‌ ئه‌تۆمییه‌كانمان هه‌ڵگرتووه‌.

كیم جونگ ئون رێبه‌ری كۆریای باكوور به‌ هێچ شێوه‌یه‌ك حه‌زناكات ئه‌و وێنایه‌ بخرێته‌ به‌رچاوی جیهان كه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مریكادا پێگه‌یه‌كی لاوازی هه‌یه‌ و هۆشداریداوه‌ به‌ به‌رپرسانی ئه‌مریكا كه‌ ئه‌وان نابێ گفتوگۆ دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی كۆریای باكوور له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌ هۆی هه‌بوونی گوشار له‌لایه‌ن ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ژمار بكه‌ن.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆریای باكووریش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مریكا نیازپاكیی و ئاشتیخوازیی ئه‌وانی وه‌ك لاوازیی هه‌ژمار كردووه‌ و ئه‌مجۆره‌ بۆچوونانه‌ یارمه‌تیده‌ر نابێت و بارودۆخه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌وه‌ به‌ خاڵی ده‌سپێك، هه‌ربۆیه‌ باشتره‌ هه‌ڵوێسته‌كانیان بگۆڕن بۆ ئه‌م بابه‌ته‌.


سه‌رچاوه‌ / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.