Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:35

سەڵاحەدین دەمیرتاش داوا له‌ کوردانى تاراوگه‌ ده‌کات به‌شدارى پرۆسه‌ى ده‌نگدان بکه‌ن

دەمیرتاش لە زیندانەوە پەیامێکى ئاراستەی کوردانی تاراوگە كرد
کوردستان TV
100%

سەڵاحەدین دەمیرتاش، كاندیدی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا، لە زیندانەوە پەیامێکى ئاراستەی کوردانی تاراوگە كرد و داوایان لێدەکات بەشێوەیەکی کارا بەشداریی پرۆسەی دەنگدان بۆ سه‌رۆكایه‌تى توركیا بکەن. 

دەمیرتاش رایگەیاند، لە قۆناغی هەڵبژاردنەکاندا ئەرکێکی گرنگ دەکەوێتە سەر کوردانی تاراوگە و داوایان لێدەکه‌م بەشێوەیەکی کارا رۆڵیان لە سەرخستنی پرۆسەکەدا بگێڕن. 

دەمیرتاش هه‌روه‌ها داوا لە گەلی کورد و کەسانی وڵاتپارێز و هێزە دیموکراتخوازەکان دەکات تا 7 ی حوزەیران کە پرۆسەی دەنگدان لە دەرەوەی وڵات دەستپێدەکات، ئامادەکاری تەواو بکەن و مسۆگەر بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان. 

تێزانین بڕیارە رۆژی 24ی حوزەیرانی 2018 هەردوو هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و سەرۆکایەتیی کۆمارى توركیا پێکەوە بەڕێوەبچن.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.