Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 13:39

سەلیم جبووری: خه‌لک خۆزگه‌ به‌ سه‌ددام ده‌خوازن و هیچ هیوایەکیان بە دوا رۆژی عێراق نەماوە

جبووری ره‌خنه‌ى له‌ هەبوونی میلیشیاكانی حەشدی شیعی گرت
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 7/5/2018، سەلیم جبووری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق له‌ لێدوانێكدا به‌ رۆژنامەی "ئەلغەد"ی ئوردنی رایگەیاند" دواى رووخانی رژێمی سەددام حوسێن، عێراق ئاوەدانى و گەشەپێدانی ئه‌وهای بەخۆوە نەدیوە، بۆیە هێشتا خەڵكانێك هەن خۆزگە بۆ دەسەڵاتی سەددام دەخوازن.

سەلیم جبووری هه‌روه‌ها وتی" هێشتا هەندێك خەڵكی سادە لەسەر شەقامەكان خۆزگە بۆ سەردەمی سەددام دەخوازن، ئەمەش لەبەرئەوەیە كە لە سایەی دەسەڵاتدارە گەندەڵەكاندا، هیچ هیوایەكیان بە دوا رۆژی عێراق نەماوە.

جبووری وتیشى" لە عێراقدا چاكسازی نیشتمانی نەگەیشتووەتە ئه‌نجام و سیاسیه‌كانی عێراق نەگەیشتوونەتە تێگەیشتن و رێككه‌وتن له‌گه‌ل یه‌كتردا.

ناوبراو هۆكاری نەگەیشتنە ڕێككەوتن و چاكسازی نیشتمانی بۆ هەبوونی میلیشیاكانی حەشدی شیعی گەڕاندەوە، كە لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتی عێراقدان و هه‌موو ده‌سه‌لاتێكیان هه‌یه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ى بۆ حكوومه‌ت بگه‌رێنه‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.