Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 19:26

جۆنسن داوا له‌ ترامپ ده‌کات له‌ ڕێککه‌وتنه‌ ناوه‌کییه‌که‌ی ئێران نه‌کشێته‌وه‌

بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا بە ڕێکەوتنە ناوەکیەکەوە پابەندن
جۆنسن داوا له‌ ترامپ ده‌كات له‌ ڕێككه‌وتنه‌ ناوه‌كییه‌كه‌ی ئێران نه‌كشێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

بۆریس جۆنسن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا داوای لە سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد تره‌مپ کرد بڕیار لەسەر کۆتایی هێنان بە ڕێکەوتنە ناوەکییەی ئێران نەدات و وتی ڕێکەوتنەکە خاڵی لاوازی تێدایە بەڵام دەکرێت بە تێپەڕبوونی کات چارەسەر بکرێت. 

وتیشی لەم کاتەدا بەڕیتانیا لەگەڵ بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ و فەڕەنسا و ئەڵمانیای هاوپەیمان کاردەکات بۆ گرەنتی ئەوەی چارەسەری ئەو خاڵە لاوازانە بكه‌ین. 

جۆنسن ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد هێشتا بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا بە ڕێکەوتنە ناوەکیەکەوە پابەندن بەڵام دەیانەوێت دوای کۆتایی هاتنی وادەی ڕێکەوتنەکە جارێکی دیکە دەست بکەنەوە بە دانوستاندن سەبارەت بە بەرنامە موشەکییە باڵیستیکییەکەی ئێران و چالاکیە ناوەکییەکانی و هەروەها ڕۆڵی ئێرانیش لە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وەکو سوریا و یەمەن. 

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ كشانه‌وه‌ له‌ ڕێكه‌وتنه‌كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا وتی هیچ سوودێک نابینێت لە لەدەستدانی ئەو کۆت و زنجیرانەی کە ڕێکەوتنەکە هەیەتی لەسەر بەرنامە ناوەکییەکەی ئێران و ڕوونیشی کردەوە تاران یەکەمین لایەن دەبێت کە سوود لە کشانەوەی ئەمەریکا دەبینێت لە ڕێکەوتنەکەدا. 

جێی ئاماژەیە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ بە هەمان شێوە هەوڵیاندا سەرۆک ترامپ ڕازی بکەن لەسەر ڕێکەوتنەکە بمێنێتەوە و ماکرۆنیش هۆشیاریدا لەوەی کە ئەگەر ئەمەریکا بکشێتەوە ئەوا لەوانەیە جەنگ ڕووبدات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.