Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 04:21

ئاریاس به‌ شێوه‌ی ریمیکس گۆرانییه‌ک بڵاوده‌کاته‌وه‌

پێشتریش هه‌مان گۆرانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%


ئاریاس جه‌وان هونه‌رمه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆیه‌تی  كه‌ بریتییه‌ له‌ گۆرانییه‌ك به‌ ناوی "پێكه‌نینت "  .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له‌ هه‌ژماری خۆی ئاشكرایده‌كات ، نوێترین گۆرانی خۆی به‌ ناوی"  پێكه‌نینت  " بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ ، ئاریاس پێشتریش هه‌مان گۆرانی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان بڵاوكردنه‌وه‌كه‌ی به‌ شێوه‌ی ریمیكسه‌ .

ئاریاس جه‌وان خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانی و هه‌روه‌ها ئه‌لبومی خۆیه‌تی .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.