Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 08:28

په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یکه‌ری "ژه‌نینی پێڵاو" لادرا

چیرۆكی ئارین چاندۆی ته‌مه‌ن 13 ساڵان ده‌گێڕێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌ ئاماده‌بوونی به‌شێك له‌ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند و رۆشنبیر، له‌ شاری سلێمانی، په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌ری "ژه‌نینی پێڵاو" لادرا.

په‌یكه‌رساز ئاسۆس جاف، خاوه‌نی كاره‌ هونه‌رییه‌كه‌یه‌ له‌ هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ دانراوه‌ كه‌ پێشتر منداڵێكی كۆبانێ له‌و شوێنه‌ كاری بۆیاغی پێڵاوی كردووه‌.

له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا ژه‌ماره‌یه‌كی زۆر له‌ هونه‌رمه‌ندانی په‌یكه‌رساز له‌ شاری سلیمانی چالاكانه‌ كارده‌كه‌ن و به‌رهه‌مه‌كانیان له‌و شاره‌دا خستووه‌ته‌ڕوو.

په‌یكه‌ره‌كه‌ له‌ شه‌قامی مه‌وله‌وی په‌رده‌ی له‌سه‌ر لادرا و بیرۆكه‌ی نووسه‌ر و شاعیر هێمن به‌رزنجییه‌.

په‌یكه‌ریه‌كه‌ چیرۆكی ئارین چاندۆی ته‌مه‌ن 13 ساڵان ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی چه‌ته‌كانی داعش له‌ كۆبانێ له‌ ساڵی 2014 دا ئاواره‌ ده‌بن و رووده‌كه‌نه‌ شاری سلێمانی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا.

ئارین چاندۆ ناچاربووه‌ بۆ دابینكردنی بژێوی ژیانی، په‌نابه‌رێته‌به‌ر كاری بۆیاخچێتی تادره‌نگانێكی ئێواره‌.

ئاسۆس جاف تائێستا نزیكه‌ی 40 كاری په‌یكه‌رسازی هه‌یه‌ و 6 یان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شار نمایشكراون.

سه‌رچاوه‌/ ئاژانسی زاگرۆس

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.