Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 19:25

ڕوسیا.. به‌ مانۆرێکی سه‌ربازی یادی سه‌رکه‌وتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ده‌کرێته‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی له‌و یاده‌ نیشتیمانیه‌ بەشداره
ڕوسیا.. به‌ مانۆرێكی سه‌ربازی یادی سه‌ركه‌وتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ده‌كرێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ مۆسكۆی پایته‌ختی ڕوسیا به‌ مانۆرێكی سه‌ربازی یادی سه‌ركه‌وتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ده‌كرێته‌وه‌ . 

له‌ یادی 73یه‌مین سه‌ركه‌وتنی جه‌نگی مه‌زنی نیشتیمانی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئاهه‌نگی ساڵانه‌ی مۆسكۆ به‌ مانۆرێكی سه‌ربازی یادی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ مه‌زنه‌ ده‌كرێته‌وه‌ .

هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی وڵاتانی جیهان به‌شداری ئه‌و یاده‌ نیشتیمانیه‌ی روسیانكردووه‌ له‌ ناویشیاندا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌و یاده‌ نیشتیمانیه‌ی ڕوسیا له‌ مۆسكۆی پایته‌ختی ڕوسیایه‌ .

شیاوی ئاماژه‌پێدانه‌ ڤیلادیمیر پۆتین له‌ مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا گوتی: شكستی نازیه‌كان له‌لایه‌ن سوپای سووره‌وه‌ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ و مێژوویی بوو به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌ به‌های ئه‌و سه‌ركه‌تنه‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌م بكه‌نه‌وه‌ و ئێمه‌ش ڕێگه‌یان پێناده‌ین  و هه‌روه‌ها سه‌ری ڕێز و نه‌وازیش بۆ قوربانیانی ئه‌و سه‌ركه‌تنه‌ مه‌زنه‌ داده‌نێین كه‌ توانیان تۆفانی به‌رلین له‌ناو ببه‌ن له‌و پێناوه‌شدا گیانیان سپارد .
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.