Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 13:20

به‌ڤیدیۆ.. مالیکی راستی پێکهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تییه‌کی نهێنی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاشکرا ده‌کات

به‌شداریكردنی حزبی ده‌عوه‌ به‌ دوو لیست رێوشوێنی هه‌ڵبژاردن بووه‌
کوردستان TV
100%

نوری مالیكی،  سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای كرد كه‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر واژۆ كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان هاوپه‌یمانییه‌ك پێك بهێنن و ئه‌نجامه‌كان تێكه‌ڵ بكرێن.

نوری مالیكی له‌ دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند:بریاره‌كه‌ له‌لایه‌ن حزبی ده‌عوه‌ دراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كه‌ تێكه‌ڵ بكرێن و ئه‌مه‌ش له‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كدا له‌لایه‌ن عه‌بادی واژۆ كراوه‌و هیوادارین جێبه‌جێ بكرێت .

هه‌روه‌ها گوتیشی: به‌شداریكردنی حزبی ده‌عوه‌ به‌ دوو لیست رێوشوێنی هه‌ڵبژاردن بووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی حزب بتوانێ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات.

پێشتر حه‌یده‌ر ره‌تیكردبۆوه‌ كه‌ هیچ رێككه‌وتنێك له‌ نێوان ئه‌م و نوری مالیكیدا هه‌بێت بۆ پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان.

ئاماده‌كردنی: رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.