گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه‌ریم ته‌میمی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه سبه‌ی پێنجشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ٥٥ هه‌زار وێستگه‌ی ده‌نگدان له سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا ده‌كرێنه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌كه‌دا، ٩٣٥ هه‌زار كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌نگ ده‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به ده‌نگدانی عێراقییه‌كان له تاراوگه، كه‌ریم ته‌میمی گوتی: ٩٠٠ هه‌زار ده‌نگده‌ری عێراقی له ٢١ وڵات له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌نگ ده‌ده‌ن.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن له كۆمسیۆن، ریاز به‌دران له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایگه‌یاند كه كۆمسیۆن ئاماده‌یه هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له واده‌ی دیاریكراودا به‌ڕێوه‌ببات، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م رێوشوێنه لۆجستی و مرۆییه‌كان له رووی دابه‌شكردنی فه‌رمانبه‌ران، چاودێران و سه‌رپه‌شتیكاران گرتووه‌ته‌به‌ر.
ریاز به‌دران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه كۆمسیۆن ئامێره‌كانی ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی به‌سه‌ر ناوه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردن له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراقدا دابه‌شكردووه.
هاوكات سه‌عید كاكه‌یی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كان، له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، ٩٦٣ چاودێری نێوده‌وڵه‌تی، چاودێری پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه موعته‌مه‌د موسه‌وی، ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، ١٠ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار كارتی ده‌نگدان بۆ ده‌نگدانی گشتی و زیاتر له ٨٠٠ هه‌زار كارتی ده‌نگدان بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت دابه‌شكراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.