Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 13:44

سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ده‌ستپاکی عێراق، ده‌ستى له‌کار کێشایه‌وه‌

حه‌سه‌ن یاسری سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكی عێراق
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ حه‌سه‌ن یاسری سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكی عێراق، ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى خۆى له‌ پۆسته‌كه‌ى ڕاگه‌یاند.

سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند" له‌ماوه‌ى سێ ساڵى ڕابردوودا به‌رپرسیاریه‌تى ده‌سته‌ى ده‌سپاكیمان له‌ ئه‌ستۆ گرت و له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند هه‌نگاوێ گرنگ و نوێمان ناوه‌. 

وتیشى" ئه‌مڕۆ بۆ جارى دووه‌م ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى خۆم پێشكه‌ش ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها وتویه‌تى" تكایه‌ كه‌س هۆكارى ئه‌وه‌م لێنه‌پرسێت بۆچى ئه‌م كاته‌م هه‌ڵبژارد بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م.

ناوبراو له‌ ساڵى 2015دا له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی، بۆ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌سپاكی عێراق دیاری كرا و له‌ 6ى نیسانى هه‌مان ساڵ فه‌رمانى ده‌ستبه‌كاربوونى بۆ ده‌ركرا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.