Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 09:39

ئەلڤێس دووچارى پێکان ده‌بێت و ئه‌گه‌رى به‌شدارى نه‌کردنى له‌مۆندیالى ڕووسیا له‌ئارادایه‌

ته‌نیا 35 ڕۆژ ماوه‌ بۆ یاریه‌كانى جامى جیهانى ڕووسیا
کوردستان TV
100%

ئه‌لڤێسى به‌ڕازیلى به‌رگریكارى یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى دووچارى پێكان ده‌بێت و له‌یاری كردن  داده‌بڕێت له‌ئێستادا بۆ یانه‌كه‌ى . 

دانێل ئه‌لڤێس له‌یاری كۆتایی جامى فه‌ره‌نسا له‌یاری یانه‌كه‌ى له‌به‌رامبه‌ر لیز دووچارى پێكان ده‌بێت ، كه‌له‌و یاریه‌دا پاریس توانى به‌دووگۆلى بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ى یاریه‌كه‌ بێت ، به‌م ئه‌نجامه‌ش سێیه‌م نازناوى ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنێت .  

میدیاكانى به‌ڕازیل بڵاویان كرده‌وه‌ ،  به‌پێى پشكنینى سه‌ره‌تایی كه‌بۆ ئه‌لڤێس ئه‌نجامدراوه‌ پێكانه‌كه‌ى  ئاسان نیه‌ و خراپه‌ ، ئه‌وه‌ش بۆ هه‌ڵبژارده‌ى به‌ڕازیل ناخۆشه‌ كه‌یه‌كێك له‌به‌رگریكاره‌ به‌توانا و ئه‌زمونداره‌كه‌ى  ئه‌گه‌رى به‌شدارى نه‌كردنى هه‌یه‌ له‌مۆندیال به‌هۆى ئه‌و پێكانه‌ قورسه‌ى دووچارى بووه‌ ، له‌كاتێكدا ته‌نیا  35 ڕۆژ ماوه‌ بۆ یاریه‌كانى جامى جیهانى ڕووسیا 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.