Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 13:40

عیراق هەموو دەروازە سنورییەکان داده‌خات

‌به‌هۆی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان 12ی ئایار
کوردستان TV
100%


حكومه‌تی‌ عیراق بڕیاری‌دا رۆژی‌ 12ی‌ ئایار هه‌موو ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به‌ فڕۆكه‌خانه‌كانیشه‌وه‌ دابخات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عیراق بڕیاری‌ دا به‌بۆنه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 24 سه‌عات هه‌موو ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان دابخرێن.

وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ بڕیاری‌ داوه‌ رۆژی‌ 12ی‌ ئایار هه‌موو ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان به‌ فڕۆكه‌خانه‌كانیشه‌وه‌ دابخرێت.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ به‌هۆی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ 12ی‌ ئایاردا، هاتووچۆ له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانی‌ عیراق ده‌وه‌ستێت.

وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ عیراق ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ بڕیاری‌ داخستنی‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ سه‌عات 12ی‌ شه‌وی‌ شه‌ممه‌ تا 12ی‌ شه‌وی‌ یه‌كشه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.