Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 05:28

 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا گه‌یشته‌ کۆریای باکوور

كۆریای باكوور ئه‌و سێ ئه‌مریكییه‌ ئازاد ده‌كات، كه‌ ده‌ستگیركراون
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، به‌مه‌به‌ستى په‌له‌كردن له‌ به‌ستنى "لووتكه‌ى مێژوویی" نێوان واشنتۆن و بیۆنگ یانگ، گه‌یشته‌ كۆریای باكوور. 

سه‌ردانه‌كه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت، كۆریای باكوور به‌نیازه‌ ئه‌و سێ ئه‌مریكییه‌ ئازاد بكات، كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌و وڵاته‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

پێشتر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا، ڕایگه‌یاند: "پێموایه‌ له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور ئێستا له‌ قۆناغى په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندییه‌كانمان داین.. چاوه‌ڕێین بزانین چى ده‌بێت، پێده‌چێت بۆ ئێمه‌ ئاكامى باشى لێنه‌كه‌وێته‌وه‌، به‌ڵام ڕه‌نگه‌ كارێكى گه‌وره‌ بێت بۆ هه‌ردوو كوریا و هه‌روه‌ها هه‌موو جیهان.

هه‌رچه‌نده‌ تائێستا ورده‌كارییه‌كانى لووتكه‌ مێژووییه‌كه‌ ڕوون نییه‌، به‌ڵام له‌ لوتكه‌ى نێوان كیم و مۆن جاى سه‌رۆكى كۆریای باشوور، كه‌ له‌نیسانى ڕابردوو له‌سه‌ر سنوورى هه‌ردووڵات به‌ڕێوه‌ چوو، تێیدا جه‌خت كرایه‌وه‌، به‌نیازن "چه‌كى ئه‌تۆمیی" له‌ نیمچه‌ دوورگه‌كه‌یان، به‌ته‌واوه‌تى دابماڵن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.