ئەو پارانە لەنێو 31 كارتۆندا بوو كە وێنەی هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی "فەتح"یان لەسەرە.
لە دەروازەی سنووریی مونزرییەی پارێزگای دیالەدا دەست بەسەر 31 كارتۆندا گیرا كە ملیۆنان دۆلاری تێدا شاردرابۆوە.
بەپێی دیمەنێكی ڤیدیۆیی كە لە پەیجە عێراقییەكان بڵاوكراوەتەوە، ئەو پارانە لەنێو 31 كارتۆندا بوو كە وێنەی هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی "فەتح"یان لەسەرە.
كەسێك لە ڤیدیۆكەدا قسە دەكات، دەڵێت ژمارەیەك كەسایەتییەكی نێو وەزارەتی ناوخۆ و چەند گروپێكی وەك عەسائیب و رێكخراوی بەدر هەڕەشەیان لێكردوون و داوایان لێكردوون دەست بەسەر پارەكەدا نەگرن، بۆیە ئه‌و به‌رپرسه‌ی كه ده‌ستی به‌سه‌ر پاره‌كه‌دا گرتووه داوا لە سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات كه هێزێك رەوانە بكات بۆ دەروازەكە بۆ ئەوەی پارەكەیان رادەست بكەن.
به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كه‌ی ده‌ڵێت: وا پێده‌چێت كه هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانیی "فەتح" بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاری بێنێت، كه له ژێر وێنه‌كانی هادی عامری ملیۆنان دۆلاری تێدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.