ئێواره‌ى ڕۆژى چوارشه‌ممه ، له‌یاریه دواخراوه‌كانى هه‌فته‌كانى 31 و 35 له‌خولى نایابى ئینگلیزى ئه‌م یاریانه به‌ڕێوه‌چوون .
مانچسته‌رسیتى به‌ئه‌نجامى سێ گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له‌به‌رامبه‌ر براتیۆن .
گۆڵەکانی مانچستەر سیتی له‌ڕێگاى یاریزانان دانێلۆ ، بێرناردۆ سیلڤا ، فێرناندینهۆ تۆماركرا ، لە خولەکەکانی ١٦ ، ٣٤ ، ٧٢
تاكه گۆله‌كه‌ى برایتۆن لە خولەکی ٢٠ تۆماركرا له‌ڕێگاى یاریزان لیۆناردۆ ئۆلوا
مانچستەر سیتی له‌ڕیزبه‌ندى خول به ٩٧ خاڵ لە پێشەنگی خول دێت ، برایتۆنیش بە ٤٠ خاڵ لە پلەی چواردەمه
لە یارییەکی دیكه‌دا تۆتنهام لە یاریگای ویمبڵی میوانداری یانەی نیوکاسلی کرد
له‌و یاریه‌دا تۆتنهام توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت به‌ئه‌نجامى گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر ، كهگۆلهكهى تۆتنهام له‌ڕێگاى یاریزان هاری كین تۆماركرا له‌خوله‌كى 50 .
تۆتنهام له‌ریزبه‌ندى خول له‌پله‌ی سێیه‌م دێت به 74 خاڵ ، نیوکاسل له‌پله‌ى ده‌یه‌مه بە ٤١ خاڵ
له‌یاریه‌كى دیكه‌ى دواخراودا له‌هه‌فته‌ى 35
چێلسى میواندارى هێدێر سفێلد تاونى كرد ، ئه‌نجامى ئه‌و یاریه به‌یه‌كسان بوون به‌كۆتا هات به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا .
گۆله‌كه‌ى چێلسى له‌ڕێگاى یاریزان ماركۆس له‌خوله‌كى 62 تۆمار كرا ، گۆله‌كه‌ى هێدێر لهخولهكهى 50 تۆمار كرا له‌ڕێگای یاریزان لاورینت
چێلسى له‌ڕیزبه‌ندى خول له‌پله‌ى پێنجه‌مه به 70 خال ، هێدێر سفێلد تاون له‌پله‌ى شازده‌مه به 37 خاڵ .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.