كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، رایگهیاند" چاودێرانی بیانی پرۆسەی هەڵبژاردنی تایبەتیان لە سنووری هەردوو پارێزگای هەولێرو دهۆك بە ئەرێنی وهسف دهكهن و دەستخۆشیان لە بەڕێوەچوونی شارستانییانە و ئارامانەی پرۆسەكە كردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە شارەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقدا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو .
چاودێرە بیانییەكان رایانگەیاندووە كە لە بنكەكانی دەنگدانی تایبەتدا لە سنووری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك، پرۆسەكە بە شێوەیەكی ئارام و دوور لە هەوڵی تێكدەرانە و ساختەكاری بەڕێوەچووە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ دەستپێكی پرۆسەكەدا، دەزگاكانی راگەیاندن و چاودێرانی بنكەكانی دەنگدان، سەدان خروقات و كاری نایاساییان بە بەڵگەی وێنەیی و ڤیدیۆییەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمار كردووە، ئەمەش لە كاتێكدا بوو لە بنكەكانی سنوورەكانی هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك، پرۆسەكە بەوپەڕی ئارامی بەڕێوەچووە.
بە هەمان شێوە لە پارێزگاكانی عێراقیشدا چەندین خروقات و كاری نایاسایی ئەنجام دراون، میدیاكانی عێراق بابەتگەلی زۆریان لەمبارەیەوە بڵاو كردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.