Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 15:17

کۆمسیۆن داوا ده‌کات سکاڵاکان له‌ رێی‌ نووسینگه‌کانه‌وه‌ به‌رز بکرێنه‌وه‌

ناوه‌نده‌كانی‌ ده‌نگدان ئاماژه‌ به‌ بو‌ونی‌ چه‌ند پێشێلكارییه‌ك ده‌كه‌ن
کوردستان TV
100%


سه‌عید كاكه‌یی‌: به‌گوێره‌ی‌ رێكاره‌كانی‌ كۆمسیۆن سكاڵاكان ده‌بێت له‌ رێی‌ هۆبه‌ی‌ سكاڵاوه‌ بێت.

سه‌عید كاكه‌یی‌ ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیارانی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ عێراق داوا ده‌كات،  پێشێلكارییه‌كان به‌ به‌ڵگه‌وه‌ تۆمار بكرێن‌ و بكرێنه‌ سكاڵایه‌كی‌ فه‌رمی و له‌ رێگای‌ نووسینگه‌كانی‌ كۆمسیۆنه‌وه‌ به‌رزبكرێنه‌وه‌.

له‌ پۆستێكدا له‌ ئه‌كاونتی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌، كاكه‌یی‌ داوا ده‌كات له‌كاتی‌ تێبینیكردنی‌ هه‌ر پێشێلكاریه‌كدا، به‌ به‌ڵگه‌وه‌ تۆمار بكرێت‌ و بكرێته‌ سكاڵایه‌كی‌ فه‌رمی‌‌ و له‌ رێگای‌ هۆبه‌ی‌ سكاڵای‌ نووسینگه‌كانی‌ كۆمسیۆنه‌وه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیارانی‌ كۆمسیۆن به‌رز بكرێته‌وه‌.

داواشیكردو‌وه‌، هیچ كه‌س راسته‌وخۆ سكاڵا بۆ ئه‌و یان هه‌ر ئه‌ندامێكی‌ تری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمسیاران به‌رز نه‌كاته‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ دووره‌ له‌ رێكاره‌كانی‌ كۆمسیۆنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ ده‌نگدانی‌ تایبه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ده‌ستپێكرد‌وو، چاودێرانی‌ ناوه‌نده‌كانی‌ ده‌نگدان ئاماژه‌ به‌ بو‌ونی‌ چه‌ند پێشێلكارییه‌ك ده‌كه‌ن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.