Erbil 38°C یەکشەممە 29 کانونی یەکەم 00:10

مه‌روانی شه‌شه‌مین پێشانگای خۆی کرده‌وه‌

30 تابلۆ له‌ خۆ ده‌گرێت
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی گه‌نجی شاری هه‌ولێر " سه‌ردار مه‌روانی " به‌ ( 30 ) تابلۆی ناوازه‌  شه‌شه‌مین پێشانگای تایبه‌تی خۆی له‌ شاری هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌ و كارێكی پێرفۆرمانس به‌ شێوه‌ی داتاشۆ پێشكه‌شده‌كات .

سه‌ردار ئاشكرایده‌كات ، له‌ ژێر ناوی " دیوی ده‌ره‌وه‌ی ناوه‌وه‌ " دوایین پێشانگای تایبه‌تی خۆی كه‌ 30 تابلۆ له‌ خۆ ده‌گرێت ده‌كاته‌وه‌ ، وتیشی به‌ شێوه‌ و رێبازی ده‌ربرینخوازی كاری له‌ سه‌ر تابلۆكان كردووه‌ و قه‌باره‌ی تابلۆكانیش له‌ یه‌كتر نزیكن .

به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی  ناوه‌رۆكی تابلۆكان باس له‌ باره‌ی ده‌روونی تاكی كورد ده‌كه‌ن ،پێشانگاكه‌ رۆژی هه‌ینی له‌ گه‌له‌ری میدیا له‌ هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌ و چوار رۆژیش به‌رده‌وام ده‌بێت .

سه‌ردار مه‌روان شێوه‌كارێكی گه‌نجی شاری هه‌ولێره‌ و ده‌رچووی كۆلیژی هونه‌ره‌ جوانه‌كانه‌ ، تا ئێستا شه‌ش پێشانگای تایبه‌تی خۆی كردوه‌ته‌وه‌ .

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.