له ئه‌مریكا مووشه‌كی " ئه‌تله‌س 5 " كه یه‌كه‌م رۆبۆتی ئاژانسی ئاسمانی ناسای هه‌ڵگرتووه بۆ هه‌ڵكه‌نین و پشكنین له ژێر خاكی هه‌ساره‌ی بارامدا هه‌ڵدرایه ئاسمان .
مووشه‌كی ئه‌تله‌س 5 درێژیه‌كی 58.3 مه‌تره ، هه‌ردوو كۆمپانیای ( لۆكهید مارتن و بۆینگ ) به‌رهه‌میانهێناوه و له به‌شی پێشه‌وه‌ی تاقیگه‌یه‌ك هه‌ڵده‌گرێت له جۆری Gpl ، بریار بوو ئه‌م مووشه‌كه له مانگی ( 3 ) ی رابردوو له بنكه‌ی " ڤاندینبیرگی ئاسمانی له ولایه‌تی كالیفۆرنیا به‌ره‌و ئاسمان هه‌ڵبدرێت .
ئه‌م مووشه‌كه دوایی گه‌یشتنی به والایی جیاده‌بێته‌وه و رۆبۆتی ئینسایت له واڵاییدا " 484 " كیلۆمه‌تر به‌ره‌و هه‌ساره‌ی بارام ده‌برێت ، بریاره له ماوه‌ی 6 مانگه بگات به ئامانجه‌كه‌ی و له دۆلێكی فراوان به ناوی " ئه‌لیسیۆم پلاتینیا " نزیك له كه‌مه‌ری هه‌ساره‌كه بنیشێته‌وه
مه‌به‌ست له ناردنی ئه‌م رۆبۆته تێگه‌یشتنی زیاتره له له هه‌ساره‌ی بارام و چۆنیه‌تی دروستبوونی كه یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له تێگه‌یشتن له دروستبوونی گه‌ردوون و هه‌ساره‌كانی دیكه .
جێی باسه ، ئه‌م رۆبۆته‌ی ناسا بۆ ماوه‌ی 2 ساڵ به وزه‌ی خۆر له‌سه‌ر هه‌ڵكه‌ندنی خاكی بارام و شیكردنه‌وه‌ی زانیاری و ناردنی بۆ زه‌وی كارده‌كات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.