بێگومان خۆششتن به ئاوی سارد سوودی زۆری هه‌یه هه‌م بۆجه‌سته هه‌م بۆ زاخاوی مێشك ، لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین 9 له‌و سوودانه باس بكه‌ین:
1-زوو به‌ئاگا هاتن:
خۆششتن به ئاوی سارد له به‌یانیان له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی قاوه‌یه‌ك چالاكی مرۆڤ به‌هێز ده‌كات، هه‌روه‌ها ئاوی سارد نابێته هیچ ناخۆشییه‌ك بۆ مرۆڤ.
2-كه‌مكردنه‌وه دڵه‌راوكی:
ئه‌گه‌ر كه‌سێك چه‌وری له گه‌ده‌ی هه‌بێت خۆششتن به ئاوی سارد چاره‌سه‌رێكی گونجاوه وه‌كو وه‌رزش وایه راهێنانێكی باشه بۆ خاووبوونه‌وه‌ی جه‌سته، ئاوی سارد بۆ مرۆڤ هاوكارێكی باشه بۆ باشتر كردن و هه‌رسكردنی خواردن.
3- باشتر كردنی سوڕی خوێن:
ئاوی سارد هانی ئه‌وه ده‌دان كه خوێن چالاكانه خولانه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجام بدات زۆر به‌باشی بۆ ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته بچێت، له هه‌مان كاتدا هاوكاره بۆ ئه‌وه‌ی پاشه رۆییه‌كان به باشی لاببات به‌م جۆره‌ره‌ش ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی باشتر بوونی ته‌ندورستی دڵ.
ده‌بێ ئاگاداریش بیت مانه‌وه‌ی كاتێكی زۆر له ناو ئاوی سارد كارێكی باش نییه چونكه كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر خوێن ده‌بێت.
4- باشتر كردنی كاری مه‌ناعه‌ی سروشتی:
خۆششتن به ئاوی سارد ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی پله‌ی گه‌رمی و ساردی كه‌له‌كۆتایی ده‌بێته هۆی مه‌ناعه‌ی سروشتی له‌رێگه‌ی زیابوونی خرۆكه‌كانی خوێنی سپی كه شه‌ری نه‌خۆشه‌كان ده‌كات له جه‌سته‌ی مرۆڤ.
5- باشتركردنی ده‌م و چاو قژ:
ئاوی گه‌رم ده‌مووچاو و قژ و پێست مرۆڤ نارێك ده‌كات ، به‌تاییبه‌تی ئه‌گه‌ر رۆژانه به‌كاری بهێنیت ،هه‌رچه‌ندی ئاوی سارده هه‌موو پێستی ده‌موو چاو ده‌پارێزت به سروشتی خۆی ده‌هێڵێته‌وه.
6- كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن و خێرایی چاك بوونه‌وه:
وه‌كو زانراوه زۆربه‌ی وه‌رزشكاران به ئاوی سارد خۆیان ده‌شۆن چونكه هاوكارێكی باشه بۆ ئه‌وه‌ی ماسوولكه‌كانیان گرژ نه‌بێت، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بنمایه راهێنانه‌كان دانراوه ئازار‌و هه‌وكردن له ماوه‌ی 4 رۆژ كه‌مده‌كاته‌وه.
7- چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی:
به‌پێی لێكۆلێنه‌وه‌كان ئاوی سارد هاوكاره بۆكه‌مكردنه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی خه‌مۆكی چونكه ئاوی سارد پاڵنه‌ره‌ێكی هه‌ستیاری مێشكه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مۆكی بۆیه زانایان به‌باشی ده‌زانن به‌رێك وپێكی مرۆڤ خۆی به ئاوی سارد بشوات.
8- پارستنی ژینگه:
هه‌رچه‌ند ئاوی گه‌رم بۆ خۆشوشتن كه‌م به‌كار بێت، ژینگه كه‌متر پیس ده‌بێت چونكه ئاوی گه‌رم تاراده‌یه‌ك وه‌كو نه‌وت و گاز زیانی بۆ ژینگه هه‌یه بۆیه به‌كار هێنانی ئاوی سارد سوودی بۆ پارستنی ژینگه هه‌یه.
9- گه‌رماوی ئوسكتلندی:
هه‌ركه‌سێك بیوه‌ێت سوود له‌خۆششتن به ئاوی سارد بكات به‌ڵام نایه‌وێت جێبه‌جێبكات ، ئه‌وه ده‌بێت شێوارزی گه‌رماوی ئوسكتلندی په‌یره‌و بكات كه به‌م شێوه‌یه به ئاوی گه‌رم خۆت بشۆ پێش كۆتایی به (20-30) چركه به ئاوی سارد خۆت بشۆ به‌م شێوازه له زۆبه‌ی سووده‌كانی خۆششتن به ئاوی سارد بێبه‌ش نابێت.
سه‌رچاوه/ سۆمه‌ر نیوز
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.