Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 02:02

 به‌ وێنه‌..ئه‌م کرمه‌ له‌ قورگی منداڵێکی بچووک ده‌رهێندرا

له‌كۆندا زۆر جار بۆته‌ هۆی مردنی ئاژه‌ڵ
کوردستان TV
100%

راگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێری فێركاری رایگه‌یاند: منداڵێكی چوار ساڵان دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌یه‌ك خوێنی له‌ قورگی ده‌هات، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری هه‌ولێر، زێروویه‌ك له‌ قورگی ده‌رهێندرا له‌ لایه‌ن (د. غه‌فور غه‌ریب به‌رزنجی) پزیشكی پسۆری قورگ و لووت و گوێ.

شایانی باسه‌ كرمه‌كه‌ ناوی كرمی زه‌رووه‌ له‌ناو ئاوی شیرین و راوه‌ستاوو نیمچه‌راوه‌ستاوه‌كاندا ده‌ژیت وه‌كو هه‌ندێ جۆگه‌و كانیاوه‌كان له‌كاتی ئاو خواردنه‌وه‌دا ده‌چێته‌ ناو گه‌رووی ئاژه‌ڵ و زۆر به‌ده‌گمه‌نیش ده‌چێته‌ ناو گه‌رووی مرۆڤ و به‌هۆی ده‌مه‌وه‌ش، مژۆكه‌كه‌ خۆی به‌ناوپۆشی گه‌رووه‌وه‌ ده‌نووسێنێت و خوێنی ده‌مژێت و تووشی خوێن لێ هاتنیشی ده‌كات.

راگه‌یاندنی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێری فێركاری بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ كرمه‌كه‌ سه‌ره‌تا قه‌باره‌یان بچووكه‌، به‌ڵام له‌پاش چه‌ند رۆژێك مانه‌وه‌و مژینی برێكی زۆری خوێن قه‌باره‌یان گه‌وره‌ ده‌بێت، له‌كۆندا زۆر جار بۆته‌ هۆی مردنی ئاژه‌ڵ و ره‌شه‌وڵاخ به‌هۆی خنكانی، به‌هۆی ئه‌م كرمه‌وه‌وه‌، له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری خۆماندا به‌ته‌مه‌نه‌كانمان ئه‌م شته‌ ده‌زانن، له‌ مرۆڤیشدا ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وا رێڕه‌وی هه‌ناسه‌ داده‌خات و ده‌بێته‌ هۆی خنكان.

هه‌رچه‌نده‌ ئه‌م كرمه‌ له‌ زۆر شوێن و سه‌نته‌ری دونیاشدا به‌هۆی خوێن مژینه‌كه‌یه‌وه‌ وه‌كو چاره‌سه‌ر بۆ زۆر نه‌خۆشی به‌كار ده‌هێندرێت.

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.