Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 15:18

نێرده‌ی تایبه‌تی سکرتیری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان نیگه‌رانه‌ له‌ پێشیلکارییه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی

میلشیا چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گوشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ده‌نگده‌رانی عێراقی و ناهێلن به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان بچن
نێرده‌ی تایبه‌تی سكرتیری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان نیگه‌رانه‌ له‌ پێشیلكارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی
کوردستان TV
100%

میدیاكانی عێراقی بڵاویان كرده‌وه‌  كه‌ میلشیا چه‌كداره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گوشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر ده‌نگده‌رانی عێراقی و ناهێلن به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان بچن.

له‌به‌رامبه‌ردا یان كۆبیچ نیرده‌ی تایبه‌تی سكرتیری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پاریزگای سه‌لاحه‌دین نیگه‌رانی خۆی له‌هه‌مبه‌ر پێشیلكارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ربڕیوه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی له‌ چۆنییه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ و ده‌نگدانی ئاواره‌كانی سنووری خۆرماتوو كرد‌. 

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كانی  ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، حه‌شدی شه‌عبی رێگری كردووه‌ له‌ چوونی كارمه‌نده‌ كورده‌كانی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ به‌رده‌م سندووقه‌كانی ده‌نگدان. 

شایه‌نی باسه‌ بڕیاره‌ سبه‌ی شه‌ممه‌ هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی عێراق له‌ سه‌رجه‌م شاره‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕیوه‌بچێت. 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.