Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 08:26

تره‌مپ رۆژی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کیم جۆنگ ئون ئاشکراکرد

کاتێکی تایبەت بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە جیهان تەرخان دەكەن
تره‌مپ رۆژی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون ئاشكراكرد
کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ئاماژه‌ی به‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی خۆی له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكوور كرده‌وه‌ نووسیویه‌تی، لەگەڵ کیم جۆنگ ئونگ سەرۆکی کۆریای باکوور هەوڵ دەدەین کاتێکی تایبەت بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە جیهان، تەرخان بکەین. 

دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە: چاوەڕێ دەکرێ لە رۆژی شەممە رێكه‌وتی 12ی 5ی 2018  لە وڵاتی سەنگاپور لە باشووری رۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیا،له‌گه‌ڵ کیم جۆنگ ئونگ سەرۆکی کۆریای باکوور کۆببمه‌وه‌. 

ئه‌م هه‌نگاوه‌ دوای دوو جار سه‌ردانی مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كۆریای باكوور و دانیشتنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ دێت به‌مه‌به‌ستی زه‌مینه‌سازی بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئونگ له‌پێناو داماڵینی چه‌كی ئه‌تۆمی و موشه‌كی بالستیكی كۆریای باكوور له‌به‌رامبه‌ر داوای پیۆنگ یانگ بۆ به‌هێزكردنی ئابووری كۆریای باكووردا.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.